KDC

خەڵاتی نوبڵ لە داهێنانی فیزیا بۆ سێ زانای ئەمەریک و ئەڵمانی وئیتالی دەبەخشرێت

خەڵاتی نۆبل لە بواری داهێنانی فیزیا بۆ ساڵی 2021 بۆ زانایانی ئەڵمانی و ئەمریکی هەمەهەنگی وەک یەک لەگەڵ زانای ئیتالی
وەریانگرت
ڕۆژی سێ شەممە ئەکادیمیای شاهانە بۆ زانستەکان لە سوید ڕایگەیاند کە خەڵاتی نۆبل لە بوار داهێنانی فیزیا بۆ ساڵی 2021 دەبەخشرێتە زانایان سیوکۆرۆ مانابی ،کلاوس هاسلمان و جۆرجیۆ باریزی
کەلە بەشداریەکی پێشەنگ بۆتێگەیشتن لە سیستەمی فیزیای ئاڵۆز (الانظمة الفيزيائية المعقدة)داهێنانیان کردووە

ئەکادیمیای شاهانەی زانستەکانی سوید لە ستۆکهۆڵم ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە زانایانی ژاپۆنی ئەمەریکی سیوکۆرۆ مانابی90 ساڵ، ئەڵمانی کلاوس هاسلمان 89ساڵ و ئیتالی جورجیۆ باریزی 73ساڵ خەڵاتی نۆبڵی فیزیک ساڵی 2021یان بەدەستهێنا بۆ “بەشداری پێشەنگی هاوبەش بۆ تێگەیشتنمان لە سیستەمی فیزیایی ئاڵۆز”

ثۆرس هانس هانسن، سەرۆکی لیژنەی فیزیای نۆبڵ وتی کە دۆزینەوەکان دەریدەخەن کە زانیاری ئێمە لە کەش و هەوا لەسەر بنەمای زانستی پتەوە، لەسەر بنەمای شیکردنەوە وردبینی لە تێبینیەکاندا  
 
جێی ئاماژەیەخەڵاتی نۆبل بریتییە لە میدالیایەکی ئاڵتوونی و خەڵاتێک بە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە لەسەر راسپاردەی ئەندازیار و دۆزەرەوەی دینامێت (ئەلفرێد نۆبل 1833- 1896)ی سویدی، کە 124 ساڵ بەر لە ئێستا دۆزیبوویەوە و داهاتەکەی بەخشیوەتە داهێنەران لە بوارە جیاجیاکان لە سەرانسەری جیهاندا

___

رەوشی کۆرۆنا لە رۆژئاوا مەترسیدارە

KDC

کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ چییە؟ چۆن ڕیتمی ژیانمان ڕێکدەخات ؟

KDC

شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW