KDC

ئێران ترسی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەیە

میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران باس لەوە دەکەن، کە ئەو رژێمە ترسی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەیە و، پێیوایە سەربەخۆیی هەرێمی باشووری کوردستان، مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر ئەو ئێران.
رۆژنامەی مەردوم سالاری، کە یەکێ لە رۆژنامەکانی نزیک دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامییە، بڵاویکردەوە پرسی سەربەخۆیی کوردستان، تا ئێستاش یەکێ لە بابەتە گرینگەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوایە و، بە جددی کاری لەسەر دەکەن، بۆ ئەوەی کوردستان سەربەخۆبێ، کۆماری ئیسلامیش پێیوایە سەربەخۆیی کوردستان مەترسییە بۆ سەر پێگەی ئەو ئێران.

چاودێرێکی سیاسیی گوتوویەتی: تا ئێستا هەرێمی کوردستان، لە بارەی داهاتی نەوتی خۆی هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە و، بەردەوام پرسی سەربەخۆی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیل و دەوڵاتانی ناوچەکە، باسێکی گەرم و گوڕە و کار بۆ ئەوە دەکەن، کە پرسی سەربەخۆیی بە ئاکامێکی باش بگا، بۆ ئەوەی کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستی لە ناوچەکدا کەم بێتەوە.

بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەگەڵ وڵاتی تورکیا دەستیان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەورە کردووە، تورکیا چەندین گرێبەستی نەوتی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە، کە گرینگترینیان بۆریی نەوتی جیهانــه و، بازرگانیی نێوان ئەو دوو حکوومەتە ناڕەزایەتی توندی رژێمی ئێرانی لێکەوتوەتەوە و، کاربەدەستانی ئێران دەڵێن، ئەوە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقــە

___

تاڵیبان: کڕین و فرۆشی کۆیلە فەرمانی ئەڵڵای ئیسلامە، لە داهاتوودا کچانی کۆیلە هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین

KDC

ئیتلاعات لەسەر ڕێکخستنی بۆنەی جەژنی نەورۆز هاوڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

nusar1

داوای چارەسەری دەرونی بۆ پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW