KDC

لە ساڵوەگەڕی دکتۆر نورەدین، ناوەندی ڕەوەندی کورد پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچیی دوایی دکتۆر نورەدین زازا، تێکۆشەری کوردی رۆژئاوا پەیەمێک بڵاو دەکاتەوە

ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی سی و سێ ساڵ تێپەڕین بەسەر کۆچی دوایی دکتۆر نورەدین زازا، سیاسەتمەدار و کوردپەروەری کوردستانی رۆژئاوا، سەری رێز و نەوازش بۆ رۆحی بەرزەفڕی دکتۆر نورەدین دادەنەوێنین، داواش لە هەموو کوردێکی پارچە جیاوازەکانی کوردستان دەکەین، بە گیانێکی کوردە پەروەرانەی وەک کۆچکردوو، دکتۆر نورەدین کار لە پێناو دۆزی رەوای گەلی کورددا بکەن و، نەکەونە ژێر کاریگەری پلانەکانی نەیارانی گەلی کورد لە سەرجەم پارچە جیاوازەکاندا، ئەویش لە پێناو یەکڕیزی و یەک دەنگیمان بۆ وەدەیهێنانی مافەڕەواکانمان.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
7ی10ی2021

سی و سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرکردەی گەورە، دکتۆر نورەدین زازا تێپەڕدەبێت

ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێککەوتی 7ی ئۆکتۆبەری 2021، یادی سی و سێ ساڵەی کۆچی دوای تێکۆشەری گەورەی کورد و، دامەزرێنەر و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا -PDKS (دکتۆر نورەدین زازا )ەیە.

دکتۆر نورەدین زازا، تێکۆشەری بێوێنەبوو، هەموو ژیانی خۆی تەرخانکردبوو لە پێناو سەربەستی گەلی کورد و ئازادی و سەبەرزی نیشتمانی کوردستان، لە ماوەی رێرەوی ژیانی سیاسییدا، تووشی زیندان و ئەشکەنجەدانی زۆر بۆتەوە و، ژیانی سەختی ئاوەرەیی و تاڵانکردنی ماڵ و سامان و هەموو ئەوانە کاریان نەکردەسەر ئەم تێکۆشەرە، بەڵکو لە خەبات لە پێناو دۆزی ڕەوای مافی گەلەکەی و هەوڵدان بۆ ئەوەی ناوی کوردستان لە هاوکێشە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان هەبێت، بەردەوام بوو.

دکتۆر نورەدین زازا، هەوڵ و کۆششی زۆریداوە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵە و ڕێکخراوەسیاسیی و پیشەییەکان، چ لە نێوخۆ، یا ئەورووپا، لەوانە:

ساڵی 1937، دکتۆر نورەدین زازا، لە دیمەشق و لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی قوتابییدا، کۆمەڵەی هێڤی Hevî دەمەزراند، هەر هەمان ساڵ، یانەی تۆپی پێی کوردستانیان دەمەزراند، کە جامی پاڵەوانێتی تۆپی پێی سووریایان بردووەتەوە.

لە ساڵی 1949 دکتۆر نورەدین زازا، لە سویسرا و لەگەڵ پێنج هەڤاڵی دیکەی قوتابی، کۆمەڵەی قوتابییانی کوردیان لە ئەورووپا دامەزراند و، بە سەرۆکی کۆمەڵەکە هەڵبژێردرا، گۆڤارێکیشان بە ناوی (دەنگی کوردستان) دەردەکرد.

ساڵی 1956، پێش گەڕانەوەی بۆ نیشتیمان، بە ماوەیەکی کەم، یەکێتی قوتابییانی کوردیان لە ئەورووپا دەمەزراند.

ساڵی 1957 لەگەڵ هەڤاڵی تێکۆشەر، ئۆسمان سەبری و چەند هەڤاڵێکی دیکە، پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا PDKS یان دامەزراند و، هەرخۆشی بوو بە سەرۆک پارتەکە.

بەداخەوە سەرەڕای ئەو هەوڵە گەورەیەی کە دکتۆر نورەدین زازا بۆ دامەزراندی پارتی و خزمەتکردنی گەلی کورد کردی، بەڵام هەڤاڵانی لە سەختترین هەلومەرجدا وازیان لێهێنا و، ڕزگاریان نەکرد، ئەو بە دەستبەسەری دوورخرایەوە و، دەنگۆی درۆ و چەواشەکارانەی لە دژی بەرزکرابوونەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی کەسایەتی سیاسی و تێکۆشانی لەکەدار بکەن، خۆشبەختانە ئەوان سەرکەوتوو نەبوون لە حەزی نابەجێی خۆیان، بەڵکو ئەو کەسانەش شکستێکی گەورەیان هێنا، چونکە خەڵک بڕوایان پێنەکردن و خەڵک دڵنیابوون لە کەسایەتی نورالدین زازا، دەیزانی کە ئەو پیاوە بەڕێزە و تێکۆشەرە ڕۆشنبیرە و، دڵسۆزی پارتەکەی بوو، دووربوو لە کوتلەکاری و پارچەبوونی پارتەکەی.

دکتۆر نورەدین زازا، ساڵی 1988دا دنیای ئێمەی بەجێهێشت، بەڵام یادەکەی هەتاهەتایە لە دڵی کورددا بە نەمری دەمێنێتەوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا لەگەڵ کۆمەڵەی کوردی کۆبوونەوە 

KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە دیسلدۆرف ئاهەنگێکی تایبەتیان بۆ دەرچووانی خولی زمانی کوردی سازکرد

nusar1

ناوەندی بێرمینگهام کورتە فیلمێکی نمایش کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW