KDC

وەرزشکارێکی کورد بەشداری زۆرانبازی جیهانی لە نەرویج دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەروەی وڵات، بەشداری بەڕێوەچوونی کێبڕکێکانی زۆرانبازی جیهانی لە نەرویج دەکا.

کێبڕکێکانی جیهانی2021ی زۆرانبازی نەرویج، لە ڕۆژانی 2 تا 10ی مانگی ئۆکتوبەر و بە بەشداری 800 کەس لە 80 وڵاتی جیهان، لە یانەی یورداڵی شاری ئۆسلۆ بەڕێوەدەچێت، مەسعوود ناسری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات، لە ڕێوڕەسمی کردنەوە و بەڕێوەچوون و تا کۆتایی کێبڕکێکان بەشدار دەبێت.

کێبڕکێکانی زۆرانبازی پیاوان، لە دوو بواری زۆرانی ئازاد و زۆرانی ڕۆمی و، ئافرەتانیش تەنیا لە بواری ئازادا بەڕێوە دەچێت، ئەنجوومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات، (ساکا)، لە بەرواری 11.07.2020 لە لاێەن بەشێکی بەرچاوی وەرزشوانانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە تاراوگە دامەزراوە و، ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و، نێوەڕۆک و بازنەی چالاکییەکانی، لە بواری وەرزشی-فەرهەنگی داڕێژراوە.

ئامانجی بنەڕەتی ئەو ئەنجوومەنە، خزمەتکردنە بە وەرزش و وەرزشکاران و قارەمانانی وەرزشی بێدەرەتانی کورد لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوەی وڵات.

ئەنجوومەنەکە ماڵێکە بۆ کۆکردنەوەی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات و، هەوڵ دەدا بەپێی توانای خۆی، دەنگی وەرزشکارانی بەشەکانی دیکەی کوردستان لە کۆڕ و کۆمەڵگا وەرزشییە نێونەتەوەییەکان بێت ، هاوکات ئەنجوومەنەکە ڕێکخراوێکی وەرزشی-فەرهەنگییە و بەتەواوەتی خۆی لە بازنەی چالاکی لە بواری سیاسەتدا دەپارێزێت .

Ja

___

بەغدا، تیرۆریستێک دەستگیر دەکرێت

KDC

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر ڕۆژی ئافرەتان و جەژنی نەورۆزیان بەرزڕاگرت

nusar1

نەتەوەتەکگرتووەکان یەک ملیار دۆلار ی بۆ کۆمەکی مرۆیی لە ئەفغانستان کۆکردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW