KDC

ئێران: دوای بریندارکردنی هاووڵاتییەکی کورد دەستگیکرد دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشاریان دایە بەر دەستڕێژی گولە و دواتر دەستگیریان کرد.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6ی ئۆکتۆبەری 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار، دەستڕێژی گولەیان لە هاووڵاتییەکی پیرانشار بە ناوی هیوا موسازاده کردووە و بە برینداری دەستگیریان کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا موسازاده لە کاتێکدا خەریکی لێخوڕینی ماتۆر بووە لە گوندی خەراپه، کە لە نزیک سنوورە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات تەقەی لێکراوە و دواتر دەستگیرکراوە.

ئەو سەرچاوە گوتوویشییەتی، کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردەوە و قاچی پێکراوە و، لەکاتی دەستگیرکرانیشی سەرباری برینداربوونی، لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر لێدان.

شایانی باسە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستگیرکردنی هیوا موسازاده و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، هاوکات شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نەزاندراوە.

___

کوردێکی نەغەدە سزا دەدرێت

KDC

دەریاچەیەکی باکوری کوردستان بە تەواوی وشکبوو

KDC

پاپافرانسیس: لە9ی ئایار کۆتایی بە جەنگ دێت!

nusar1
KDC

FREE
VIEW