KDC

شەرقولئەوسەت: پشتیوانی مانەوەی کازمی وەک سەرۆکوەزیران زۆرە

هێزە سەرەكییەكانی شیعە رێككەوتوون بەبێ ناوهێنانی كەس چەند بنەمایەك دابڕێژن بۆ دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی دابێت، لە كاتێكدا یەكێ لەوانەی چانسیان زۆرە دووبارەبوونەوەی مستەفا كازمییە، بەڵام ناڕەزایی مالیكی و هادی عامری لە پێشە.

رۆژنامەكانی شەرقولئەوسەت و ئەلعەرەبی چاپی لەندەن، لە دوو راپۆرتی جیادا خوێندنەوەی بۆ كردوون، لە زاری سەرچاوە شیعەكانەوە ئەوە ئاشكرا دەكەن، رێككەوتوون لەسەر ئەوەی پێوەرەكانی دیاریكردنی سەرۆكوەزیران دابنێن، بەبێ ئەوەی بچنە وردەكاری دیاریكردنی ناوەكان، بەڵام ئێستا لەبارەی جێبەجێكردنی نێوەڕۆكی پێوەرەكان بەسەر كاندیدەكان مشتومڕ هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی راپۆرتەكان، گرووپە ئێرانییەكان لە هەوڵدان مستەفا كازمی دووربخەنەوە لە سەرۆكایەتی وەزیران، بەوپێیەی رێگرە لە پەلكێشانی باڵە ئێرانییەكان، بەڵام لەبەرئەوەی كازمی عێراقی لە دۆخی كۆرۆنا بەڕێوەبردووە و، دیبلۆماسیەتی عێراقی گێڕاوەتەوە بۆ دۆخی چالاكی، چانسی زۆری هەیە بۆ دووبارە دانانەوە، بەتایبەت كە پشتیوانی بەرەی سەدر و پارتی و حەلبوسی هەیە.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكا، ئەگەری زۆرە ئەنجامی هەڵبژاردن هاوشێوەی 2018 بێت و، ئەوكاتەش ئەگەر سەدرییەكان و حەكیم و عەبادی زۆرینەبن جارێكی دیکە چانس بە كازمی دەدەنەوە، بەڵام ئەگەر هێزە چەكدارە ئێرانییەكان بن، ئەم ئەگەرە لاوازتر دەبێت.

زانیارییەكانی ئەلعەرەب، ئەوەش ئاشكرا دەكا، ئەوانەی زۆر نەیاری دانانەوەی كازمین، هادی عامری و نوری مالیكین، بەڵام تیمەكەی كازمی باس لەوە دەكەن، بەو نەفەسە كار دەكەن، كە خولی دابێت هەر ئەوان لە حكوومەتن و بەرنامەی درێژ خایەنیان هەیە.

بەگوێرەی سیناریۆ ئایندەییەكان، ئەگەری زاڵ ئەوەیە شیعەكان نەگەنە پێكهاتن و زۆرینەی ڕەها یەكلاكەرەوەش بەدەست نەیەت، بەم هۆیەشەوە بژاردەی هێشتنەوەی كازمی كە پاڵپشتی دەرەكی زۆرە و كارنامەی بەهێزیشی هەیە، ئەگەری زۆرە.

___

ڕووسیا دەیەوێت بەشداری دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی بیست بکات

nusar1

ئەشکەوتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان شوێنی مرۆڤە سەرەتاییەکان بووە

KDC

بەریتانیا رەگەزنامەی هاووڵاتیبوونی خۆی لەو کەسانە دەسێنێتەوە کە داعش بوون

KDC
KDC

FREE
VIEW