KDC

فەرەنسا :- هەوڵدەدات سزای لە سێدارەدان لە جیهاندا هەڵبووەشنێتەوە

سۆران حەسەن…
ئیمیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەبۆنەی 40 ساڵەی هەڵوەشاندنەوەی سزایی لە سێدارەدان لە فەرەنسا ڕایگەیاند فەرەنسا هەوڵێکی نێودەوڵەتی دەست پێدەکات لە ماوەی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ سزا و سزای لە سێدارەدراو هەڵبووەشنێتەوە

ڕۆژی شەممەماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە فەرەنسا هەڵمەتێکی جیهانی دەستپێدەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان وەک بەشێک لە سەرۆکایەتی داهاتووی یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی دەرچوونی بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێویستبکات وڵاتەکان هەموو ساڵێک لەسەر ژمارەی سزاکانی لەسێدارەدان و لەسێدارەدراوان هەڵبووەشێنەوە

ئەمەو ماکرۆن کە بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی فەرەنساوە ڕایگەیاند ، فەرەنسا دوپاتیدەکاتەوە کە بەهاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وڵاتان دیمۆکراسی کۆنفرانسێک لە پاریس ئامادەکەن بۆ ئەوەی بڕیارێکی نێودەوڵەتی دەربچێت بۆ هەڵوەشانەوەی سزای لە سێدارەدان

فەرەنسا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022دا وەردەگرێت، لەگەڵ وڵاتانی تری ئەندام کاردەکات بۆ تێپەڕاندنی بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەموو ساڵێک دوا لە وڵاتان بکات هەندێک بڕیاری سێدارەدان هەڵبووەشێننەوە

فەڕەنسا 35هەمین وڵاتی جیهان بوو کە سزای لەسێدارەدانی قەدەغە کرد لەو کاتەوە زۆربەی وڵاتان چیتر ئەم سزایەیان بەکارنەهێناوە، هەرچەندە زۆرێک لەوڵاتانی گەورە لەوانە چین و ئێران و ئەمریکا بەردەوامن لەجێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان .
سەرچاوە :-
فەرەنس 24

___

ئەمەریکا :یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆئەوەی توانای بەرگری موشەکی بەدەستبهێنێت

nusar1

کۆبوونەوەی دووەمی ڕێکخراوی پزیشکانی کوردستان لە دیاسپۆرا ئەنجامدرا

nusar1

گرینلاند لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 3.5 تریلیۆن تۆن سەهۆڵی لەدەستداوە

KDC
KDC

FREE
VIEW