بەشێك لە بنكەكانی دەنگدان، بۆ چارەكردنی گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران، لیمۆ بەکار دەهێندرێت.
نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر یەكێكە لەو گرفتانەی كە دووچاری بەشێك لە دەنگدەران دەبێتەوە، بە تایبەتیش بە ساڵاچووان، بۆ چارەکردنی ئەو گرفتەش، هەندێ بنکەی دەنگدان، لیمۆ بەكار دەهێنرێت بۆ پاككردنەوەی پەنجەی دەنگدەرەكان و، دوای ماوەیەكی كورت ئامێرەكە پەنجەمۆرەكە دەخوێنێتەوە