KDC

دوو کوردی ئورمیە سزای بەندکران دەدرێن

دوو کوردی ئورمیە کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون، دادگای ئێران هەر یەکە و بە 7 ساڵ سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی، کامیل جەباروند و ئەنوەر چالشی، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە، هەر یەکە و سزای 7 ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامییەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەسەریاندا سەپێندراوە.

___

مەڵباتی کۆچکردوو زێدان خەڵەف خەلیل سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

nusar1

پۆلیسی بەریتانیا: تەقینەوەی تەکسییەکەی لیڤەرپوڵ تیرۆریستی بووە

KDC

لەماوەی ساڵێکدا 5000پزیشک لە تورکیا کار بەجێدەهێڵن

nusar1
KDC

FREE
VIEW