KDC

دووساڵ بیرکردنەوە دووساڵ کردار


فارس نەورۆڵی
مێژووی ئەم ناوچەیە مێژووی ئێسک شکاندن و سڕینەوە و ڕەدکردنەوەیە لە نێوان نەتەوە و مەزهەبەکاندا، بۆیە خەڵکی ئەم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە هەمیشە لە نا ئارامی و بەدبەختیدا دەژین. لەم دۆخەدا گەلی کوردستان لە لوتکەی قوربانیداندایە و هەموو جۆرە داگیرکارییەکی بەسەردا سەپێنراوە. چارەسەری ئەم دۆخە سیاسی و زیهنییە پێویستی بە کارەکتەرێکی دەڵەتمەدارە، کە ماندوو نەبێت و بەردەوام بێت و بە بیرکردنەوەی گرێبەستی و زمانی ڕاستکردنەوە ئەبدەیتی کۆی پرسەکان بکاتەوە، چونکە لە بەرامبەر ئەم هەموو توندوتیژییەدا پێویستمان بە فەلسەفەی نا توندوتیژییە. لە دووساڵی ڕابردودا سەرۆک نێچیروان بارزانی لە یەکەم گوتاری دەسبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێم ئەم فەلسەفەی گفتوگۆ و نا توندوتیژییەی کردە نەخشە ڕێگا بە سود وەرگرتن لە فەلسەفەی ساتیاگراها لەسەر بنەمای ( ڕێز، تێگەیشتن، قبوڵکردن، پێزانین) دووساڵە بێ ماندوبوون بە دەرونێکی هۆشمەند، ئیدارەی ململانێ و جیاوازییەکان دەدات. لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەو جیهان و کوردستان و بە هەموو لایەکی گووت: میانڕەوی باشترین ڕێگایە بۆ قایلکردنی یەکتری، ئەم دووساڵەی نێچیرەوان بارزانی ئەقڵانی بیرکردنەوە میانڕەوانە کردار نواندن شتێکی تەواو جیاوازی خولقاند لە ئاستی فیکر وکرداردا ومۆدێلێکی نوێی هێنایە ناوکایەی سیاسی لەکوردستان وئێراقدا .

___

کۆلۆنیالیزمی هۆڵەندی و داوای لێبووردن!!…؟!؟

nusar1

بێشکچی ..پیاوێک لە باوەڕ و زانست و تێکۆشانی مرۆڤ دۆستانە

nusar1

سەرهەڵدانی هۆزەکانی مەنمی و گەلواخی لە ساڵەکانی١٣٣٦کۆچی

nusar1
KDC

FREE
VIEW