KDC

عەرەبانەیەکی شەل

کورتە چیرۆک
نوسینی لەتیف عومەر

بەگوزەرێکا تێپەڕیم کۆڵانەکانی هەمووی خڕکە بەردبوو، پێچکەی عەرەبانەکەم لە پڕ کەوتە لەقە ،لەق
پاش کەمێک ڕۆشتن لەمبەرو لەوبەری عەرەبانەکەمەوە پەتاتەیەک ئەکەوتە خوارەوە تا ئەوم هەڵ ئەگرتەوە باینجانێك ئەکەوت لە پڕ لەسەرسووچی کۆڵانێکەوە دوو کەتە پیاو دەستیان خستە سەر عەربانەکەو یەکێکیان دەستی داێە خەیارێک و بئ پرسو ڕادەستی کرد بەخواردنی ، ئەوی تریان شتێ وەشانیۆوە بوولەو تەقە تەقەکەرانەی خەڵکی سارد ئەکردەوە وتی عەرەبانەکەت ڕاگرە
بگەڕێڕەوە لێرەوە ناتوانی بڕۆی . منیش وتم بۆ برا خۆ ئۆتومۆبیلەکەی من جامی ڕەش نییە
پێی وتم دەم درێژی مەکە و بگەڕێرەوە منیش خۆم وەر چەرخان
پاشەو پاش گەڕامەوە بەهێواشی بە بەرخۆمەوە وتم خەیارێکیشی هەڵ گرت، بێ پرس و ڕا دەی خۆ
منیش فزەم نەکرد دیارە سەرانەیە
خواردی نەسوپاس ، نەپارە خۆم و عەرەبانەکەشم یاساغین لەو کۆڵانە ڕاوەستین یان تێپەڕین .
ئەوە چەند سەیرو سەمەرەیە لەم شارو وڵاتە ،وڵاتی قەرەقوشە ،یان سپی قووشە وەخوا قەسەم درۆ ئێژن وڵاتی هەژارکوژەو قەرەقوش و سپی قوش هان وەژێر باڵی بایە قوشی مەزنەوە دەی خوا پەڕو باڵتان هەڵوەرێنێ گشتان بکەم وە قوربانی پێچکە لەقەکەی عەرەبانەکەم .
لەتیف

___

یارییەکانی خولی ئەورووپی ڕۆژی پێنج شەممە

KDC

چین پلانی ئەوەی هەیە یەکەم ئئتۆمبێلی فڕین درووست بکات

KDC

لەم شوێنەی وڵاتی چین ڤایرۆسێکی نوێی کۆڕۆنا تۆمار دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW