KDC

بۆ پەرلەمانتارانی دەرچووی کورد … لەگەڵ ڕێزمدا

کە لە گەرمەی شەڕی داعشی دوابڕاودا بارزانی بڕیاری ناردنی پێشمەرگەی بۆ کۆبانی دا، هەر هەمان ئەو کارەی کرد کە بارزانی نەمر پێشتر بۆ پارچەکانی تری کوردستان کردبووی. ئەمە لە کانیاوی ڕوون و ڕەوانی هزری (کوردبوون مرۆڤبوون)ـێکی کوردانەی واوەیە، کە چۆن بوار بۆ خۆچەماندن ناهێڵێت، ئاوەهاش ڕاستیپەروەری و مرۆڤدۆستی پێکهێنەری سەرەکییەتی.
ئێستاش کە لەم پاییزەدا کاندیدانی تەوژمی ئەو بارزانیزمە و بە ئیلهاموەرگرتن لەو هزرە، گۆڕەپانی پۆلەتیکیی کوردستانیان زەردپۆش کردووە و ڕەنگی زەردیش وەکو پێناسەکەی لە ماڵپەڕی ئەلپینا ـ فاربینی نەمساییدا هاتووە، جگە لەوەی هێمای ڕووناکی و خۆرە، ماناکانی ئارامی و خۆشبینی، هەروەها تێگەیشتنێکی قووڵ و ئاوەزدار لەخۆ دەگرێت، دەبێت خەڵکی کوردستان جۆرە ئاسوودەییەکیان بۆ گەڕابێتەوە.
ئەوەی دیارە زۆربەی نوێنەرانی کورد بۆ پەرلەمانی ئێراق، سەر بەو تەوژمەن کە ناتوانێت ناپاکی لەو هزرە پڕ لە شکۆ زاگرۆسییە بکات، کە هەزاران ساڵ بەرگەی وەیشوومەکانی پشت کێوەکانی کەوکاز و گەردەلوولە گەرداناوییەکانی بیابانی وەهمستانی گرتووە.
ئەم ساتە هەستیارە بە هەل دەزانم کە ڕوو بکەمە تێکڕای پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراوی کوردستان لە هەموو فراکسیۆنەکان و بڵێم؛
ئێوەی بەڕێز کە جێگای بڕوا و هەڵبژێردراوی ڕاستەوخۆی خەڵکین،
بە دڵنیایی هەمووتان لە من باشتر دەزانن، لەوانەیە کورسی و پلەوپایە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو شوێنەکەتان بەرز بکاتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن جێگەیەکتان لە دڵ و یادەوەری خەڵکیدا هەبێت، بۆ ئەوەی بەر نەفرەتی ئەرز و ئاسمانی ئەم وڵاتە نەکەون، بۆ ئەوەش کە دووربا لە دیوانی لێپرسینەوەی نەتەوەدا نەخرێنە شوێنی ناپاکانەوە و بەر نەفرەتی نەوەکانی ئێستا و دواڕۆژ نەکەون و ڕووسوور و دڵئارام بن، هەوڵی کردنی کاری چاك بۆ کورد بدەن و ڕێ لەو پلانانە بگرن کە دژی کوردستان دادەنرێت.
ئەز نابێژم عەسای سیحرییتان لە کنە و دەتوانن هەموو شتێك بکەن، بەڵام لەبری چاوسوورکردنەوە لەیەك و ڕاوەشاندنی ئەو عەسایە بەرانبەر بە یەکدی، بیکەن بە پلارێك و بیسرەوێنن لەوانەی زیانی لە خەلە و خەرمانی کۆنەکراوەی کورد دەدەن.


. هاوبیر

___

ئەنفال ناسنامەی گەلێکە

nusar1

پارتی دوای ٧٥ ساڵ لەنێوان دژبەری و ڕکابەریدا

KDC

گرنگی دامەزراوەی مزگەوت لە کۆمەڵگەدا باشووری كوردستان بە نموونە

nusar1
KDC

FREE
VIEW