KDC

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوالە ئێرادەکات سزای لە سێدارەدانی تۆمەتباری لاوکی ڕابگرێت

سۆران حەسەن ..
ڕۆژی دووشەممە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوای لە ئێران کرد کە سزای لە سێدارەدانی گەنجێکی ئێرانی کە تەمەنی 17 ساڵە ڕابگرێت
بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمەڵی مافی مرۆڤ لە لەندەن کە گەنجێکی ئێرانی بە ناوی ئارمان عەبدول عالی تەمەن 17 بە تاوانی کوشتنی هاورێکی لەئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە بۆ جێبەجێکردنی سزاکەش ئاران گواستراوەتەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی کە کەرەج کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سزاکە جێبەجێبکرێت
ئەمەو ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵپەساردنی سزاکەی کرد چونکە سزای لە سێدارەدانی بۆ خوار 18 ساڵ بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بە تاوان دادەنرێت

دیانا تەحاوی، جێگری بەڕێوبەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند “کات بە خێرایی بەڕێوە دەچێت پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران دەستبەجێ هەموو ئامادەکارییەکان بۆ لەسێدارەدانی ئارمان عەبدولعەلی ڕابگرن

ئەمە تەحاوی لە درێژەی لێدوانەکەی ڕایگەیاند کە لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵدایە و لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەکراوە و دەستدرێژییەکی ڕاستەخۆیە بۆ سەر مافەکانی منداڵان و بەتاوانێکی نێودەوڵەتی دادەنرێت
جێی ئاماژەیە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە ئێران لە پێشەنگی وڵاتاندایە بۆ پێشلکردنی یاسانێودەوڵەتیەکان و زۆری سزای لە سێدارەدان تەنیا ساڵی ڕابردوو 507 سزای لە سێدارەدان بە تاوانی هەرەشە لە ئاسایش و ئارامی وڵات جێبەجێکراوە بەردەوامی هەیە سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتەکان و مافەکانی مرۆڤ لەو بارەیەوە

سەرچاوە:-
DW

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی قامیشلۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1

ڕۆژنامەی GT: پارەی قوتابخانەی ئیسلامی یۆتۆبۆری بۆ لەشفرۆشی لە تایلەند خەرج دەکرێت

KDC

بەیاننامەی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ساڵیادی ئەنفال

nusar1
KDC

FREE
VIEW