KDC

خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئابووری بە هاوبەشی سێ زانای ئەمەریکی وەریانگرت

سۆران حەسەن…
دوێنی دووشەممە ئاکادیمیایی زانستی شاهانەی سوید ڕایگەیاند کە زانایان دەڤید کارد ، جۆشوا دی ئەنگریسیت و گیدۆ ئەبنس خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئابووری بۆ ساڵی 2021 بەدەستهێناوە
خەڵاتەکە بەهاوبەشی بەجۆرێک کارد نیوەی خەڵتەکە و ئەنگریس و ئەبنس بەهاوبەشی نیوەکەیتریان وەرگرتووە

ئەمەو خەڵاتی نۆبڵی ئەم ساڵ سێ زانای ئابووریناس ئەمەریکی دەڤیدکارد ی بەرەگەز کەنەدی 65 ساڵ و,جۆشوا ئەنگریس 61 ساڵ و گیدۆ ئەبنس 58 ساڵی ئەمەریکی هۆڵندی لە بوار ئابووری سەبارەت بە بیرۆکەی نوێکاریان بە بازاڕی کارپەیداکردن و دەرئەنجامی نیشانەکانی کردووە کاریگەری لەسەر بازاری کارو کۆچبەران و پەروەردە کردووە
ئەمەو لیژینەکە زانایانی بواری ئابووری هەڵسەنگاندنیان، تاقیکردنەوەی سروشتی بەکارهێناوە بۆ شیکردنەوەی کاریگەری کەمترین کرێ و کۆچ و پەروەردە لەسەر بازاڕی کار، لیژنەکە ئاماژەی بەوە کرد کە “خوێندنەکەی لە سەرەتای نەوەدەکان پێداچوونەوەی گریمانەکانی کردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی شیکردنەوەی نوێ و کردنەوەی ئاسۆی نوێ
بەتایبەتی دەریخست کە کەمترین کرێ نەبووەتە هۆی هەڵوەشانەوەی کار هەروەها بۆمان دەرکەوت کە سەرچاوەکانی قوتابخانە زۆر گرنگترن لەوەی پێشتر بیرمان دەکردەوە بۆ سەرکەوتن، کە قوتابیان کاری ئایندەیان لە بازاڕی کاردا بێت

نیوەی دووەمی خەڵاتەکە بەخشرایە ئەنگریس، پرۆفیسۆر لە پەیمانگای (ئێم ئای تی )و ئەمبنس، پرۆفیسۆر لە ستانفۆرد، کۆمەکە سیستەماتیکەکانیان بۆ ستایش کردنی لەبارەی شیکردنەوە و هۆکاری پەیوەندیەکان یەکێک لە دەستکەوتەکانی ئەو دوو جیهانە ئەوەبوو کە لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا چۆنییەتی ڕاکێشانی ئەنجامە وردەکان دەربارەی هۆکار و کاریگەرییەکانی ئەزموونە سروشتیەکان ،بە تایبەتی لە بواری پەروەردەدا خستەڕوو ئەوان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ساڵێکی خوێندنی زیاتر بە ڕێژەی 9٪ کرێ زیاد دەکات بەڵام ئاستی قوتبیان باشترە لە ساڵانی پێشووتر

جێی ئاماژەیەخەڵاتی نۆبل بریتییە لە میدالیایەکی ئاڵتوونی و خەڵاتێک بە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە لەسەر راسپاردەی ئەندازیار و دۆزەرەوەی دینامێت (ئەلفرێد نۆبل 1833- 1896)ی سویدی، کە 124 ساڵ بەر لە ئێستا دۆزیبوویەوە و داهاتەکەی بەخشیوەتە داهێنەران لە بوارە جیاجیاکان لە سەرانسەری جیهاندا

سەرچاوە:-
DWarabic

___

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا سەردانی باڵوێزی ئێراقی فیدڕاڵ لە شاری بێرن دەکەن

nusar1

ئۆکرانیا ناوچەکانی باکوری وڵاتەکەی کۆنترڵکردەوە

nusar1

داهاتی ساڵی ڕابردووی نەوتی خاوی کەرکووک ئاشکرا دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW