KDC

تورکیا چەند کەسێکی ئیتڵاعاتی دەستگیرکردووە کە بە نیازبوون هاووڵاتییەکی ئێرانی بڕفێنن

دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، (میت) و ئاسایشی وڵاته‌كه‌، تۆڕێکی سیخوڕییان لە کاتی رفاندنی سەربازێکی پێشووی ئێرانی دەستگیر کرد.

بەپێی زانیارییەکان، دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) و، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ھەشت کەسیان دەستگیرکردووە، کە دوو کەسیان سیخوڕی ئێران بوون و نێردراون بۆ رفاندنی سەربازێکی پێشووی ئێران، بە ناوی (م.ئ)، کە لە شاری وان نیشتەجێیە.

دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، ئەوەى دەستنیشان کرد کە کارمەندانی ھەواڵگریی ئێران، بۆ رفاندنی ئه‌و كه‌سه و بردنەوەی‌ بۆ ئێران، بوودجەیەکیان بە بڕی 30 ھەزار دۆلار بۆ پێکھێنانی تۆڕێک لە وان تەرخان کردووە.

له‌ ئه‌نجامی چاودێریكردنی ئەندامانی تۆڕەکە لە لایەن میت و ئاسایشه‌وه‌، ئەوە دەرکەوت کە سیخوڕه‌ ئێرانییەکان، بڕی 10 ھەزار دۆلاریان بۆ (م.ی) كه‌ ھاوسەری سەربازه‌كه‌ی پێشووی وڵاته‌كه‌یانه‌، پێشنیازکردووە و، لە ئەگەری رەتکردنەوەی، ئەوە ھەڕەشەی زیان گەیاندنیان بە خێزانەکەی لە ئێران لێ کردووە.

دوای ده‌ستنیشانكردنی ئەوەی کە ھەواڵگری ئێران، لە 24ی ئەیلوولدا، دوو کەسی ناردووە بۆ وان به‌ مه‌به‌ستی رفاندنی ئه‌و كه‌سه‌ بە ئوتۆمبێل بۆ ئێران، ئەندامانی تۆڕەکە لەلایەن دەزگای ھەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (میت) و، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وانەوە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکران.

ھاووڵاتی ئێرانی (س.س.) و ھاووڵاتی تورک (م.ی.ئ)، کاتژمێر 21:00ی رۆژی 24ی ئەیلوول لە کاتی چوونە شوێنی نیشتەجێبوونی (م.ئ) دەستگیرکران.

لە درێژه‌ی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەندامانی تۆڕەکە کە لە شەش ھاووڵاتیی تورک پێهاتبوون، دەستگیرکران.

___

هەوڵدراوە سیخوری بەسەر موبایلی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقە وە بكرێت

KDC

ئیسرائیل تاقیکردنەوە لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسین دژ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

nusar1

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

KDC
KDC

FREE
VIEW