KDC

فەیسەڵ عوسمان شێوەکاری کورد لە وێستگەی بیرەوەریەکانمانەوە

ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر
… تاڵەکانی قژمان سپی بوون .. هیچ کەس ناتوانێت تەمەنی جوانی ئەو هەموو ماندوێتیەمان بۆ بهێنێتەوە .. وە کەسیش ناتوانێت مێژووی چالاکی هونەریمان و ڕووبەڕوو بونەوەمان بەرانبەر بە نەهامەتیەکان ڕەت بکاتەوە …

لەپاش تێپەڕ بوونی تەمەنێکی پڕ لە خۆشەویستی و هونەری و کەڵچەری بیرەوەریەکانمان لە شاری قەڵاو منارە .. لە سوچەکانی مچکۆ و هۆڵی میدیا ، ئەمە لەساڵانی ١٩٩٢ وە ١٩٩٣ لەگەڵ هونەرمەندی شێوەکار فەیسەڵ عوسمان هەنگاوی گرنگمان نا بۆ پێشخستنی هونەری شێوەکاری وە نمایشی کارە هونەریەکان .. ڕۆژانی وانە بێژیمان لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری هەولێر کە جاران لە قوتابخانەی زەهرای کچان بووین لەگەڵ دەستەیەك لە براو هونەرمەندانی شارەکە وەکو مامۆستایان عەزیز پیر داود و جەمال موشیرو مامۆستا حوسێن عەبدواللە یادی بەخێر و مامۆستا دارا محمد عەلی و چەند مامۆستایەکی تری دڵسۆز لەو بوارە کە دووەم ساڵی دەمەزراندنی پەیمانگا بوو .. لەلایەکی ترەوە گروپێکی دانەبڕاو بوین لە ڕۆژنامەکانی خەبات و برایەتی .. وە لە وێستگەی ڕەخنەو توێژینەوە هونەریەکان ، لە هەموو وەرزەکاندا پێشانگایەك و کۆمەڵە کارێکی نوێ بوون بە هەوێنی بەرەو پێش چوونمان لە جیهانی هونەری شێوەکاریدا . ئەمڕۆ لەدوای ٢٩ ساڵی ڕەبەق بزەو خۆشەویستی ڕابروومان هێنایەوە بەر باس و لێکدانەوە .. تاڵەکانی قژمان سپی بوون .. هیچ کەس ناتوانێت تەمەنی جوانی ئەو هەموو ماندوێتیەمان بۆ بهێنێتەوە .. وە کەسیش ناتوانێت مێژووی چالاکی هونەریمان و ڕووبەڕوو بونەوەمان بەرانبەر بە نەهامەتیەکان ڕەت بکاتەوە ، دیسانەوە چاوێك و هزرمان وورد کردەوە لەو هەنگاوە هونەریانەی کە لە ئێستادا دەگوزەرێت ..
فەیسەڵ عوسمان لە شاری هەولێر لەدایك بووە ، لەساڵی ١٩٨٦ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری بەغدای تەواو کردوە ، هەردەم لە نێو چالاکی هونەری و ئامادەی نێو گۆرانکاری یە شێوەکاریەکان بووە ، بەتایبەتی لە قۆناغە جیاجیاکان و ئەزموونێکی پڕو چری هەیە لەنێو شێوەکاران و دەوڵەمەند کردنی بە کردنەوەی پێشانگا تایبەتیەکان .
هاوبەشییەکان ،‬بێگومان قۆناغی‮ ‬ڕیالیستی‮ ‬وە سروشتی‮ ‬ڕۆمانتیكی‮ ‬سەرەنجی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬راكیشاوە بە تایبەتی‮ ‬سروشتی‮ ‬جوانی‮ ‬كوردستان و ئاو هەواكەی،‮ ‬جوانییەكانی‮ ‬سروشت زۆرن وكەلتووری‮ ‬كوردیش دەوڵەمەندە،‮ ‬كە هەر ئەو جوانیی‮ ‬و كەلتوور و ژیانی‮ ‬رۆژانەیەیە كە هێڵكاری‮ ‬و كاری‮ ‬ئاوی‮ ‬خامەی‮ ‬هونەرمەند بووە‮. ‬ئەگەر بە قۆناغ‮ ‬و بە جیاوازی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬سەركەوتن بەدەست بهێنێت ئەوا وەكو مامۆستایەكی‮ ‬شارەزاو لێهاتوو توانی‮ ‬لەلایەك قوتابیانی‮ ‬پێ بگەیەنێت و لەلایەك هونەر‮ ‬ڕەنگینی‮ ‬بەكەرەستەی‮ ‬ئاوی‮ ‬بخاتە پێش بینەرەكانی،‮ ‬ئەزموونی‮ ‬مامۆستا فەیسەڵ زۆر گۆڕان كاری‮ ‬بەسەرداهاتووە چ لە ساڵانی‮ ‬هەشتاكان وە چ لە نەوەتەكان دواتر ئەم سەدەیەی‮ ‬كە ئێستا‮ ‬ڕووبەری‮ ‬كارەكانی‮ ‬بەتەواوەتی‮ ‬گرتۆتەوە و هەستەكانی‮ ‬بەرەو ئەو جوانیانە دەڕۆن كە لە چاویدا بەدەر دەكەوێت،‮ ‬كارەكتەری‮ ‬مامەڵە كردن لەگەڵ سروشتی‮ ‬جوانی‮ ‬كوردستان هەموو ئەو ئاسمانەیە كە جارێك پاسكیل و جارێك باران و چەتر و‮ ‬ڕێگاو ماڵان و گوڵ‮.
لەگەڵ شێوەکار فەیسەڵ عوسمان ئامادەی سیمینیارێك بوین لە کۆلیژی هونەرە جوانەکان شاری هەولێر دواتر سەردانی جێگای کارکردنەکەیم کرد کە ڕۆژانە لەو جێگایەدا سەرقاڵی کارو پیشەکەتی واتە چوونە نێو دونیای ئەو خەونانەی کە هونەرمەند دەیەوێت بیانبینێت و لە ژیانی ئەزموونەکانیدا کارە هونەریەکانی بە ئەنجام بگەیەنێت ، وێستگە .. مەحەتە .. شێوەنەوارێک تەمەنی هێندەی شاری هەولێر کۆنە .. زەمانێك کە دەسەڵاتە جیاجیاکان حوکمڕانیان تێدا کردوە ، زەمانێك کە شەمەندەنەفەرە هەڵمی یەکان و گازی یەکان وێستگەیان بوون ، کە دیدە لە دیوارو سروشتی ئەو جێگایە دەگریت ، هێندەی تر مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو . ئەوەی کە سەرەنجم دا لەکارە هونەریەکانی شێوەکار فەیسەڵ عوسمان خۆ ئامادە کردن بوو بۆ چالاکیەکی تری هونەری لە نێو شاری هەولێرو لە ئەتەلیەکی نوێ لە سەر شەقامی ٦٠ مەتری بەناوی پاندا ناسراوە کە خاوەنی نیهاد کەمال ، بەڕیوەی دەبات، هەروەك خۆی باسی کرد پێش ئەو هونەرمەندی شێوەکار قەرەنی جەمیل بەنیازە نمایشێکی هونەری تێدا ساز بدات ، لەلایەکی تر خۆساز کردنە بۆ کۆکردنەوەی کارە هونەریەکان لە پێشانگایەکی تایبەتیدا.
‬لەم کاتەدا پەی‮ ‬بۆ كۆمەڵە كارێكی‮ ‬هونەری‮ ‬بردووە كە بۆ چاوی‮ ‬بینەر فێنك كەرەوەی‮ ‬مێشكە‮ ‬،‮ ‬بەواتای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هونەرمەند فەیسەڵ عوسمان لە ماوەی‮ ‬ڕابردوودا كاری‮ ‬لەسەر ئەوە كردووە كە چۆن دیواری‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬و هەورە‮ ‬ڕەشەكان سپی‮ ‬بكاتەوە و سروشتێكی‮ ‬فێنك وئارام بۆ بینەرەكانی‮ ‬دروست بكات‮ ‬،‮ ‬ئەویش بە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬ڕەنگی‮ ‬ئاوی‮ ‬كە كارێكی‮ ‬ئەوەندە ئاسان نییە،‮ ‬چونكەئێستاش لە ئەوروپا و جیهاندا كەم كەس لە هونەرمەندان لە تابڵۆكانیاندا كاری‮ ‬ئاوی‮ ‬بەكاردەهێنن،‮ ‬كەم لەپێشانگاكان كاری‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هونەری‮ ‬ئاوی‮ ‬لە خۆ بگرێت‮. ‬بۆیە لە كارە هونەریەكانی‮ ‬هونەرمەندا چەند‮ ‬ڕوانگەیەكی‮ ‬هەیە وەكو هاتنەوەی‮ ‬هونەری‮ ‬ئاوی‮ ‬وڕەنگ‮ ‬وە‮ ‬ڕیبازی‮ ‬ڕیالیستی‮ ‬وەكو قوتابخانەیەكی‮ ‬زیندوو لە قوتابخانە هونەریەكانی‮ ‬جیهاندا‮ ‬،‮ ‬بێجگە لەوەی‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬باری‮ ‬دەروونی‮ ‬ڕەنگە فێنكەكان لە سەر هونەرمەندان و بینەران كە ئەمە خاڵێكی‮ ‬گرنگە لە نێو كۆمەڵگاكادا نەك پەنا بۆ كاری‮ ‬ڕەش و مردوو كە رەنگ دانەوەی‮ ‬جەنجاڵی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬تاڵەكە‮. ‬تاقیكردنەوەكانی‮ ‬هونەرمەند لە سەدەی‮ ‬ڕابردوودا و لەئەزموونی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬شێوەكار فەیسەڵ عوسماندا ئەوە دەخاتەڕوو كە هەردەم‮ ‬ڕیالیستی‮ ‬و سروشت و زستان و فێنكی‮ ‬پۆرترێت ببێتە هەوێنی‮ ‬كارەكانی‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬هەڵگری‮ ‬مۆركی‮ ‬كوردەواری‮ ‬كە بابەتەكان هەڵقووڵاوی‮ ‬ناو گوند و سروشتی‮ ‬كوردستانن‮ ‬،‮ ‬لەگەل ژیانی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬خەڵك كە چۆن دەژیت وە چی‮ ‬لەبەر دەكەن‮ ! ‬ئەوەی‮ ‬لە جیهانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كوردستانیش دەگوزەرێت هەر ئەو سروشتەیە وە هەر ئەو ماتریاڵەیە كە هونەرمەندانی‮ ‬تر بەكاری‮ ‬دەهێنن بەڵام ئەزموون گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە بۆ هونەرمەندو ناسنامەی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬یە‮ ‬،‮ ‬ئەوەش وای‮ ‬كردوە فۆرم بۆنی‮ ‬وون بوون لە خۆ بگرێت لە وولاتانی‮ ‬جیهاندا‮ ‬.
‮گفتووگۆکانمان هەڵقوڵاوی کۆمەڵێك لە یادگاری هونەری بوون کەلە ئێستا زۆر بەکەمی بایەخی پێ دەدرێت وە لەباوەش دەگیرێن ، ئەو خەونانەی کە دەمانویست بە شێوەیەکی زانستی وئەکادیمی لەدایك بن ، بەڵام ئیدی قەدەری ئەو ووڵاتە وایە کە مرۆڤەکان لە سەر وێستەگەی شەمەندەنەفەرە هەڵم کەرە چاوەڕوان بن بۆ داهاتوو .. بەردەوامیەکان هەر هەن وە هەر هەبوون بۆ نوێ بونەوەی ژیان و تۆمارەکان . لەکارو چالاکی و نمایشە تایبەتەکاندا ، دەفتەری ئەزموونەکان پڕ بونەوە لە ڕەنگ و توێژینەوە ، بەڵام نەمانتوانی پەرە بە گەلەری و هۆڵ و ئەتەلیەو نمایشگاکان بدەین ، نەمان توانی ڕووی شارەکە بکەین بە هونەرێکی هاوچەرخی مۆدێرن ، تەنها کەلتووری گەشتیاری نەبێت ، لەکاتێکیشدا هونەریش بە شێکە لەو دیاردە شارستانی یە .
هونەرمەند فەیسەڵ عوسمان ئەندامی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬شێوەكارانی‮ ‬عێراقە و ئەندامی‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان و عێراقە و ئەندامی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ڕەنگی‮ ‬ئاوی‮ ‬جیهانییە،‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬چالاكییە هونەرییەكانی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان‮ ‬ئەندامە لە زۆربەی‮ ‬سەندیكاو‮ ‬ڕێكخراوە هونەریەكانی‮ ‬كوردستان و دەرەوەی‮ ‬كوردستان وە هونەرمەندێكی‮ ‬چالاكە لەو بوارەدا بۆ بەشداری‮ ‬كردن و چوونە دەرەوەی‮ ‬ووڵات بۆ ناساندنی‮ ‬هونەری‮ ‬وە كەلتووری‮ ‬كوردی‮ ‬بە جیهان و ووڵاتانی‮ ‬خۆرئاوای‮ ‬ئاسیا و بێگومان لەكوردستانیش مامۆستا فەیسەڵ كەسایەتیەكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬نێو هونەری‮ ‬شیوەكاری‮ ‬یە وە شارەزایە لە بواری‮ ‬پەردوەردەیی‮ ‬دا‮ ، وەکو تەمەن خانەنیشین کراوە بەڵام لەگەڕانی هونەری خۆی وچالاکی هونەری گەورم گوڕترە بۆ هێنانە دی خەونە هونەریەکان .





___

دوێنێ شەو هونەرمەندی ڕاپ، ئەیناری 19 ساڵ تەقەی لێ کرا و کوژرا.

KDC

شێوەکاری کورد سەلاح حەمە ئەمین ئەزموونی ئابسراك لە نێو کاری فۆتۆگرافی دا

KDC

خەم !!

nusar1
KDC

FREE
VIEW