KDC

لەسەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و کەنەدا، چین سەرکۆنەیان دەکات

سوپای چین سەرکۆنەی ئەمەریکا و کەنەدا دەکا لەسەر ئەوەی هەفتەی ڕابردوو کەشتی جەنگیان بە تەنگەی تایواندا بردووە، دەشڵێن، بەو کارەیان ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەیان خستووەتە مەترسییەوە.

چین پێیوایە تایوان بەشێکە لە خاکەکەی، بەڵام تایوان ئەوە ڕەت دەکاتەوە، بەهۆی ئەمەشەوە چین فشارە سەربازییەکانی بۆ سەر تایوان زیادکردووە، لەمدواییانەدا چین نزیکەی 150 فڕۆکەی جەنگی بەسەر ناوچەی بەرگری ئاسمانی تایواندا برد و گرژییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و تایوانی زیاترکرد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی نیگەران کرد.

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس دیوی لەگەڵ کەشتی جەنگی کەنەدی ئەیچ ئێم سی ئێس وینپێگدا، بە تەنگەی تایواندا تێپەڕیون، تەنگەکەش تایوان و چین لەیەکتر جیادەکاتەوە.

سوپای ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، تێپەڕبوونی دیوی و وینپێگ بە تەنگەی تایواندا، پابەندبوونی ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانیان دەردەخات بۆ ئازادی و کراوەیی زەریای هێمن و هیندی.

سەرکردایەتی سوپای چین دەڵێ، هێزەکانیان چاودێری کەشتیەکانیان کردووە و، لە ماوەی تێپەڕبوونی کەشتیەکاندا، لە ئامادەباشیدا بوون، ئەمەریکا و کەنەدا یەکیانگرتووە، تا کێشە درووست بکەن.

___

کۆمسیۆنی ئەوروپا: پویستیمان بە 195 ملیار یۆرۆیە بۆ ئەوەی کۆتایی بە وزەی ڕوسیا بهێنین

nusar1

وێبینارێکی تایبەت

KDC

پۆتین :ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوا دەبێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW