KDC

نەوت لە 86 دۆلار نزیک دەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا 85 دۆلاری تێپەڕاند و تا دێت نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 83 دۆلار و 55 سەنت دەفرۆشرێت.

شارەزايانی ئابووری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ ئاسايکردنەوەی رێکارەکانی هاتووچۆ و زۆربوونی بەکارهێنانی هۆيەکانی گواستنەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرزبوونەوەی نرخی گازی سرووشتی و خەڵووز بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە گازوایل و نەوتی رەش کەڵک وەرگیرێت کە ئەوەش خواستی بۆ نەوتی خاو بەرزکردووەتەوە.

___

ڤۆڵفاست، تكایە ئاگاداریی لێكەوتە نەرێنییەكانی بن

KDC

بەم شێوە مووەکانی سەرت لە هەڵوەرین رزگار بکە

KDC

بە هۆی ژەهراوی بوون، ڕووسیا هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکی قەدەغە دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW