KDC

كۆلن پاوڵ کۆجی دوایی کرد

كۆلن پاوڵ، ژەنراڵ و دیپلۆماتكاری ناوداری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە نەخۆشی كۆرۆنا و لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

خانەوادەكەی كە هەواڵەكەیان بڵاوكردەوە وتیان، سوپاسی تیمی پزیشكیی سەنتەری واڵتەر ڕید دەكەین بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان هەم لە پێدانی چارەسەر و هەم لە چاودێریكردنی پاوڵ-دا.

خانەوادەكەی دەڵێن: هاوسەر و باوك و باپیرێكی ناوازە و ئەمریكاییەكی مەزنمان لەدەستدا.

كۆڵن لۆتەر پاول، ساڵی 1937 لە دایك و باوكێكی ئەفریقی لەدایك بووە. پۆستەكانی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و فەماندەیی سوپای ئەمریكا و سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای سەركەوتوانە بەڕێوەبردووە، یەكەم كەسی بەڕەگەز ئەفریقی بوو بگاتە دەستەی ئەركان.

جگە لەوانە لەسەردەمی جۆرج بوش-دا بووە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە دیسانەوە یەكەم ئەفریقایی بوو كە بگاتە ئەو پۆستەیش.

كۆڵن پاوڵ، چەند جارێك سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و شاری (هەڵەبجەی شەهید)یشی بەسەركردووەتەوە، بۆیە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ مام جەلال و مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح و ژمارەیەك سەركردەی تردا هەبوو.

___

لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی کوردێک سزا دەدرێت 

KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی گردبوونەوەیەک ڕێکدەخات

nusar1

مۆسکۆ بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW