KDC

کۆمیسیۆن: سەدان تانە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سیشەممە و پێش کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر کۆتاییهاتنی وادەی پێشکەشکردنی تانەکان، ئەنجوومەنی کۆمسیاران پێداچوونەوەی بۆ 1360 سکاڵاکرد و، بۆ یەکلاییکردنەوەیان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی کردوون.

حەسەن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تا ئەمڕۆ سێشەممە، کە دوایین رۆژی پێشکەشکردنی تانەی لایەنەکانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، 1360 سکاڵا پێشکەشی کۆمسیۆن کراون و، ئەنجوومەنی کۆمسیارانیش بۆ یەکلاییکردنەوەیان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی کردوون.

لای خۆیەوە عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە بۆ تانەی لایەنەکان سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان دیاریکرابوو، دواتریش لە ماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچوونەوە بە تانەکاندا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی 10 رۆژدا دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بە تانەکاندا دەچێتەوە، لە کۆتاییشدا ناوی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران رادەگەیەنرێت.

___

ئەمەریکا پشتگیری هەوڵەکانی گۆتیرێس بۆ گەڕانەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازارەکانی جیهان دەکات

nusar1

کەنەدا: ناوەندی لەندەن کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

nusar1

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW