KDC

حکومەتی سویسرا لەئەگەری کەمبوونەوەی پێداویستیەکانی کارەبا دەکۆڵێتەوە

سۆران حەسەن..
هەفتەنامەی یەک شەممەی نۆیە زیورخ (NZZ am Sonntag )بڵاویکردەوە حکومەتی سویسرا هەموو کۆمپانیەکانی کارەبای ئاگادار کردۆتەوە کە سەرنج و تێڕوانیان لەسەر پێداویستیەکانی کارەبا بنێرن لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوررپا
ئەگەرێکی بەهێزە کە کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا تێکبچێت و توشی بڕینی کارەبا ببینەوە

لەو نامەیەدا کە بۆ 30 هەزار کۆمپانیا نێردراوە، حکومەتی هۆشداریدا بەوەی کە فەرمان بە کۆمپانیاکانی سویسری بدرێت کە لە کاتی کەمبوونەوەدا کارەبا ،بە ڕێژەیەکی دیاریکراو بەکارهێنانی کارەبا کەم بکەنەوە

لەم ڕووەشەوە یەکەم کاری حکومەت بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخێکی لەوجۆرە ئەوە دەبێت کە هانی دانیشتوان بدات بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا. دووەمیان ڕێگەگرتنە لەبەکارهێنانی گەرماوی مەلەوانگەکان و سیستەمی هەوا و بەرزکەرەوەکان لە بەرامبەردا کەمی کارەبا لە قۆناغی سێیەمدا تەنیا بەسەر دامەزراوە ئابوورییەکاندا دەسەپێنێت

هەرلەنامەکەی حکومەتی سویسرا داوالە کۆمپانیاکانی کارەبا دەکات بەدوایی ڕێگای دابینکردنی کارەبادا بگەرێن ,چونکە مەترسیەکان بە بەها وەردەگیرێت و کایگەری پەتایی کۆرۆنا لەم کاتەدا کاریگەری فراونی هەیە
هەرلەم بارە هەفتەنامەکە ئاماژەی بە زەرو زیانەکانی لەئەگەری نەمانی کارەبا لە سویسرا کردووە ،کە ڕۆژانە نزیکەی 4ملیار فەرەنک دەبێت

هەرلەم بارەوە ڕۆژنامەکە لە زاری گی پەرمەلین وەزیری ئابووری بڵاویکردۆتەوە
پەتای کۆرۆنا و نەبوونی ووزە گەورەترین هەرەشەن بۆسەر پێداویستیەکانی سویسرا

ئەو وەزیرە ڕونیکردەوە کە کەمبوونی پێداویستیەکانی کارەبا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک مانای ئەوە دەگەیەنێت کۆمپانیاکانی کارەبا دەتوانن کەمتر بەرهەم بهێنن، دەسەڵاتی گشتی و کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی وەک شەمەندەفەر و ترام و ناچار دەبن کە بەکارهێنانی کەم بکرێتەوە
لەبارەی کەرتی تەندروستی ڕێوشوێنەکانی پەتای کۆرۆنا وەزیری کارەبا دڵنیایی دا لە ئەگەری وادا هەموو پێداویستیەکانی کەرتی تەندروستی دابین دەکرێت تەنیا گەورە کۆمپانیاکانی بەکارهێنەری کارەبا بە ڕۆڵی خۆیان هەستن بەکەم کردنەوەی کارەبا بەرێژەیەکی بەرچاو
جێی ئاماژەیە بە وتەی شارەزایان سویسرا لە ماوەیەکی کورت و مامناوەند دا سویسرا ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دەستەبەرکردنی کارەبا بەتایبەتی لە زستاندا لە ئەگەری پێشنەکەوتنی ئەنجامنەدانی ڕێکەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا

سەرچاوە:-
Swissinfo

___

فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی و ناوەندی ڕاینە بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری کۆمەڵەی کوردییان کرد

nusar1

فەدەراسیۆنا کۆمەلێن کوردستانی ل ئەلمانیا بەشداریێ د جڤینا دامەزراندنا فەدەراسیۆنا نڤیسکارێن کوردستان – دیاسپۆرا دکەت

nusar1

رامسفڵێد له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

KDC
KDC

FREE
VIEW