KDC

بەرپرسێکی داعش دەستگیر دەکرێت

وەزیری نێوخۆی عێراق، دەستگیركردنی سەركردەیەكی دەركەوتووی ڕێكخراوی داعشی ڕاگەیاند و، بەوەش توانیویانە گورزێکی گەورە لە داعش بدەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن عوسمان غانمی وەزیری نێوخۆی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، پیرۆزبایی لە نەبەردییەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكانی سەر بە وەزارەتی نێوخۆ لە بەرانبەر ئەو هەوڵە گەورانەی دەیخەنەگەر بۆ ڕاوەدونان و دەستگیركردنی تیرۆریستان دەکەن، لەمڕۆشدا گورزێكی گەورەیان لە داعش وەشاندن و توانییان تاوانبار كەریم عەبدوڵڵا مالح دەستگیربكەن.

وەزیری نێوخۆی عێراق لە بەیاننامەكەدا ئەوەی روون کردووەتەوە، کە مالح لە پۆستی بە ناو فەرماندەی كەتیبەی گرووپە تیرۆریستییەكانی داعشدا بووە و، دەستی لە ژمارەیەك كاری تیرۆریستی و تاواندا هەبووە.

غانمی هێزەكانی هەواڵگری بە شانازی بۆ نیشتمان ناودەبات و ستایشی هەوڵی بەردەوامییان دەكات، كە هەمیشە نیشانەی ئازایەتی و فیداكاریین.

___

ئۆکرانیا،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دوایین پێشهاتەکان

nusar1

کۆمپانیای نۆکیا ڕوسیا بەجێدەهێڵێت

nusar1

مەترسیدارترین وڵاتەکانى جیهان

KDC
KDC

FREE
VIEW