KDC

ئیتڵاعات بەساڵاچوویەکی کورد دەستگیر دەکات

کوردێکی بە ساڵاچووی خەڵکی شنۆ، دوای بانگکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2021، هاووڵاتییەکی خەڵکی بابخاڵاوێی شنۆ، بە ناوی عەبدوڵڵا شادابی تەمەن 66 ساڵ، دوای بانگکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستگیر دەکرێت.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستگیرکران و، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا شاداب، نەزانراوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە بە ساڵاچووە نەخۆشیی دڵی هەیە.

___

ڕۆژی جیهانی دایک و ئەرکەکانمان!

nusar1

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دیکەی تایبەتی دژ بەکورد دەرکرد

nusar1

وێڕای گومانەکانی سەریان، سێ ئافرەتی داعش ئازاد دەکرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW