KDC

گێچەڵ و بێزاری سێکسی لە نێوان خوێندکارە گەنجەکانی سوید تەشەنە دەسەنێت

سەدان بەڕێوەبەری قوتابخانە سەرەتاییەکان دیاردەی گەشەسەندنی “سایبەربڵینگ” لە سوید پشتڕاستدەکەنەوە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لەو وڵاتەدا لەلایەن هاوتەمەنەکانی قوتابخانەوە، بە مۆبایلێک، یا کۆمپیوتەرێک دەستدرێژی سێکسییان دەکرێتە سەر، خوێندکارێکی پۆلی چوار، نامەی یەکێ لە هاوکارەکانی بۆ هاتووە و دەڵێت: “ئەگەر نەتوانم لەگەڵ تۆ سێکس بکەم، وێنەکانت بڵاو دەکەمەوە”! نموونەیەک لە نێوان چەند نموونەیەکی ئەو قوتابیانەی، کە ژیانیان بەهۆی ئەو دیاردەیەوە تەنگاو بوون و ژیانی قوتابخانەکەیان بووەتە کابوسێک، زۆرن.

دەروونناس دکتۆر ڕیاد بەلدەوی، پێناسەی (سایبری) بەشێوازێکی نوێی زۆردارکردن دەکات، بۆ ئەوەی تەکنەلۆجیا ببێتە پلاتفۆرمێک بۆ تووشبووەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەبێتە گۆڕەپانێکی ئازاد بۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر خەڵک.

بەلداوی بە KOMBSی ڕاگەیاندووە، کە بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، مۆبایلە تەلەفۆنییەکان، یا هەر ئامێرێکی دیجیتاڵ، پێناسە دەکرێت بۆ ناردنی، یان بڵاوکردنەوەی دەق، یانیش وێنە بە مەبەستی زیانگەیاندن، یاخود شەرمەزارکردنی کەسێکی دیکە.

ڕادیۆی سوید، بەم دواییانە ژمارەیەک ڕاپۆرتی بڵاوکردەوە، کە حاڵەتەکانی ئەو منداڵانە نیشان دەدات، کە بە جۆرێک دەستدرێژییان کراوەتەسەر، کە کاریگەری لەسەر ژیانی قوتابخانەکانیان هەیە، لە حاڵەتێکدا لیام ی تەمەن 11 ساڵ بە چۆنییەتی هاوپیشەکانی بە “هاوڕەگەزباز” لە سناپچات ناوزەدیان کرد و، دڵگران و تووڕەی کرد، ئەوەش وایلێکرد کە سوکایەتییەکی ناشیرین بنووسێت.

کەواتە بۆچی منداڵان لە هاوتەمەنەکانیان زۆر دەکەن؟

دکتۆر بەلدەوی لە وەڵامدا گوتی: “کەسێکی زۆردار خۆی کەسێکی لاوازە و، هەوڵەکانی بۆ دابەزاندنی خەڵکی دەوورووبەری بۆ شاردنەوەی زیانەکانیەتی”. گوتیشی: “زۆر مومکینە کە خۆی ئەو گەورانە لە ڕابردوودا قوربانی زۆرداربوون بێت و، کاتێک دەرفەتێکی دیاریکراوی هەبوو بۆ ئەوەی کەسێکی لاوازتر لە ئەو بەلاوازتر بکات، ئەو دەرفەتەی وەک کاردانەوەیەک وەردەگرێت بۆ ئەوەی جۆرێک لە قەرەبووی ئازارەکانی ڕابردوو بۆ خۆی درووست بکات”.

لە بەرامبەر بە سایبەرلێلینگدا ڕۆڵی دایک و باوک زیاتر گرینگتر دەبێت، کە ئایا کوڕەکەیان قوربانیی زۆردارییە، یا یەکێکە لە بکەرەکان، کیلافۆرس سەرۆکی مامۆستایانی سیسیلیا لۆن، پێیوایە دایک و باوکەکان وا بیردەکەنەوە، کە لە میدیاکانەوە سەیری منداڵەکانیان دەکەن، بەڵام هەموو کات ئەو کارە ناکەن، ئەفسەری قوتابخانەی شارەوانی بۆلینس بریتا ڤیدال، دەڵێت: جیهانی گەورە بەردەوام نابێت لەگەڵ ئەو شتانەی کە لە نێو منداڵاندا و لە نێو میدیاکاندا ڕوودەدات، لەوانە ناردنی وێنەی ڕووتی یەکدی و هەندێکیان هەڕەشەی سێکسییان لێکراوە.

___

زانایانی بەریتانیا ترسیان هەیە شەڕی دژ بە کۆڤید-19 بۆ هەمیشە بەردەوام بێت

KDC

بەرشەلۆنا .. بە دەست بەتاڵی لە پێشبڕکێی ھەڵبژادنی یاریزانەکان ..

KDC

کاماڤینگا بووە مەدریدی

KDC
KDC

FREE
VIEW