KDC

جیهان پێویستی بە دووبارە پێناسەکردنەوەی پەنابەران هەیە

پەیماننامەکەیەک داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات، ئەو پەنابەرانە سزا نەدەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە سنوورەکانیان.

لە نێوەڕاستی ساڵی 1951دا، نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنسێوماننامەی باری پەنابەرانیان پەسەند کرد، کە لە ساڵی 1954دا هاتە سەرکار، بەگشتی بە پەیماننامەی پەنابەران ناسراوە، پەیماننامەکە کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ چارەی ئەو کەسانەی، کە لە چەوسانەوەدا هەڵدێن دابینکردووە، بەڵام ئایا پێناسەی پەنابەران هێشتا هەمان 70 ساڵ دوای کۆنوسیۆنە؟

ئابووریناسێک لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، پێوەری ئەو قوربانییانەی بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمەوە بووە هۆی ئەوەی حکوومەتەکان یاسای نێودەوڵەتی دابمەزرێنن بۆ پاراستنی پەنابەران، کە لە ناوچە ناکۆکییەکان هەڵهاتوون، بەڵام لە ئێستادا شتەکان زۆر جیاوازن و چەندین پرسیار هەڵدەگرن.

پەیماننامەی پەنابەران

پێناسەی پەنابەرێک سەرەتا 100 ساڵ لەمەوبەر پێناسەکرا: لە ساڵی 1921دا کۆمەڵەی نەتەوەکان لیژنەیەکی باڵایان بۆ پەنابەران دانا، ئەویش بۆ یارمەتیدانی ملیۆنان کەس کە پاش جەنگی جیهانی یەکەم بێ دەوڵەت بوون و، دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەورووپا ڕووبەڕووی قەیران بووەوە.

ماددەی 14ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، کە ساڵی 1948 لە نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆکرا، وڵاتانی جیهانیان ناچار کرد کە پەنابەران بپارێزن، بەڵام ئەوە پەیماننامەی پەنابەرانی ساڵی 1951 بوو، کە ئەو پاراستنەی خستەڕوو.

ساڵی 1967، پرۆتۆکۆلی باری پەنابەران، پاراستنی بۆ پەنابەران لە دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا درێژکردەوە و ڕەوایەتی خۆی لە دوای ساڵی 1951 درێژ کردەوە، لە نێوان ساڵانی 1975 و 1989دا شەڕی پڕۆکسی لە کاتی شەڕی سارددا، ملیۆنەها ئاوارە بوون و نزیکەی دوو ئەوەندە ژمارەی پەنابەران لەسەر ئاستی جیهان و، لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو ژمارەیە بەردەوام بووە لە زیادبوون.

کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران(UNHCR)، کە بۆ چاودێری پابەندبوون بە واژۆکەرانی پەیماننامەکە دانراوە، مەزەندەی ئەوە دەکات، کە ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا تا کۆتایی ساڵی 2020 بگاتە (20.7 ملیۆن لە ژێر فەرمانی UNHCR و 5,7 ملیۆن پەنابەری فەڵەستینی.

پەیماننامەکە، پەنابەر بە کەسێک کە توانای گەڕانەوەی نییە، یان ناخوازێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی بەهۆی ترسێکی پاساودار لە چەوسانەوەی، چ لەسەر بنچینەی ڕەگەز، ئایین، نەتەوە، ئەندامێتی گرووپێکی کۆمەڵایەتی تایبەت، یان ئاڕاستەی سیاسی” پێناسە دەکات، پرەنسیپی بنەڕەتی پاراستنی پەنابەران بەپێی کۆنوانسیۆنەکە، بریتییە لە “دووبارە دووبارە کردنەوە”، یا قەدەغەکردنی گەڕانەوەی ئەو کەسانەیە بۆ ئەودەوڵەتانەی کە ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی “ڕاستەقینە” دەبنەوە.

پەیماننامەکە داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات، کە ئەو پەنابەرانە سزا نەدەن، کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە سنوورەکانیان، هەروەها پەیماننامەکە داکۆکی لە مافی پەنابەران دەکات بۆ کارکردن و نیشتەجێکردن و خوێندن لەو وڵاتانەی کە بۆی هەڵهاتوون.

پێویستی بە پێناسەیەکی نوێ هەیە

لە ماوەی ئەو ساڵانەدا، دادگاکانی جیهان لێکدانەوەی خۆیان بۆ کۆنوانسێونەکە فراوان کردووە، بۆ نموونە هەندێک دانیان بەوەداناوە کە چەوسانەوەی ئافرەتان بەهۆی ڕەگەزەوە، هۆکارێکە بۆ ناسینیان بە پەنابەری و چوونە ناوەوەی نایاسایی بۆ نێو وڵاتی دیکە، نابێت ڕێگە لە مانەوەی پەناخوازان بگرێت تەنانەت ئەگەر لە وڵاتی سێیەمدا تێپەڕبن.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، کە ئەو مافانەی لەلایەن پەیماننامەی پەنابەرانەوە دراوە، لەلایەن پەیماننامەکانی دیکەی مافی مرۆڤەوە پشتگیری دەکرێن، وەک پەیماننامەی دژە ئەشکەنجەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام زۆر کەس کە لە ماڵ و حاڵی خۆیان بە زۆرەملێکراون.

بۆ نموونە، ملیۆنان کەس کە لە کارەساتی سرووشتی ڕادەکەن، دوورخراونەتەوە لە پاراستنی دابینکراو، لەو کاتەوەی کە گۆڕانی کەش و هەوا بێ جیاوازی هەڕەشە لە هەموو کۆمەڵگاکان دەکات، هەندێک لە شارەزایان باس لەوە دەکەن کە “کۆچبەرانی گۆڕانی کەش و هەوا”، شایەنی پاراستنی نێودەوڵەتین، وەک پەنابەرەکانی دیکە.

بەڵام بیرۆکەی درێژکردنەوەی پێناسەی پەنابەران تا ئەم ڕادەیە لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە پشتگیری سیاسیی ئەوتۆی نییە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژمارەی زۆری پەناخوازان لە ئەورووپا و ئەمەریکا کاردانەوەی توندیان لە دژی ئەو بەندەی، کە لە لایەن پەیماننامەی پەنابەرانەوە سەپێنراوە بووە.

70 ساڵ پاش ئەو پەیماننامەیە، ژمارەی پەنابەران لە ئاستی جیهانیدا بەردەوام بەرز دەبێتەوە و، ئاستی مەترسی بۆ پەنابەرێتی بە جۆرێک بەرزبووەوە، کە نووسەرانی پەیماننامە 70 ساڵییەکەی پێش ئێستا نەیاندەتوانی وێنای بکەن.

___

کوردانی سویسرا ئامادەکاری بۆ یادی 100ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزان دەکەن

nusar1

بانگەوازی میللی: خۆپیشاندانی سەرانسەری لە ئێران!

KDC

نەرویج : فینلاندا و سوید بەم شێوەیە خۆیان بۆ ئەردۆگان بچەمێننەوە داواکاری زیاتری دژ بە کورد دەبێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW