KDC

واتساپ تایبەتمەندییەکی سوودبەخش و نوێ ڕادەگەیەنێت

بەرنامەی پەیامی خێرای بە ناوبانگی واتساپ، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی تایبەتمەندیەکی نوێ دەکات، تا بەکارهێنەران ئاسنتر بۆ گەیشتن بە زۆر کاڵا سوودمەند بن.

تایبەتمەندیە نوێیەکە، کە بە سوودە بۆ بەکارهێنەران، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات، بۆ گەڕان بە دوای ئەو کاڵایانەی کە دەیانەوێت لە ڕێگەی کەتەلۆگێکی تایبەتەوە بیانکڕن.

ئەو کۆمپانیایانەی کە خوازیاری پیشاندانی بەرهەمەکانیانن، دەتوانن ئەو کەلوپەلانە بخەنە ناو پۆلێنێکی تایبەتەوە، کە لە بەرنامەکەدا دانراون بۆ ئەوەی بەکارهێنەران، ناچار نەبن زۆر بە دواگەڕان بکەن.

ئەم کەتەلۆگە دەتوانێت لە ڕێگەی لینکێک، یا دوگمەی کڕین لە سەرەوەی لاپەڕەی نامە بچنە ژوورەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، بەرنامەکە نوێکردنەوەیەکی نوێی دەستپێکرد و، رێگە دەدات کە کام زانیاری لە پاشەکەوتدا بە شێوەیەکی سەربەخۆ خەزن دەکرێت، هەڵبژێردرێت.

خەزنکردن دەتوانێت هەموو هەڵبژاردنەکانی وەک وێنە، کلیپی دەنگ، ڤیدیۆ، دۆکیومێنت و فایلەکانی دیکە لەخۆ دەگرێت.

___

دەوڵەت بە داینەمۆی ناسیۆنالییزم

KDC

لەم شوێنەی وڵاتی چین ڤایرۆسێکی نوێی کۆڕۆنا تۆمار دەکرێت

KDC

گێچەڵ و بێزاری سێکسی لە نێوان خوێندکارە گەنجەکانی سوید تەشەنە دەسەنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW