KDC

جۆرێکی نوێی کرۆنا لە ڕووسیا سەر هەڵدەدات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی رووسیا رایانگەیاند: کە جۆرێکی دیکەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیادا دەستنیشانکراوە، کە زۆر لە جۆری دەلتا چالاکتر و کوشندەترە و، کاریگەرییەکانیشی لەسەر جەستە قورسترە.

ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە رووسیا کە بە (AY, 2.5) ناودەبرێت، چەندین حاڵەتی لە ناوچە جیاوازەکانی رووسیا لێ تۆمارکراوە و، سەر بە هەمان خێزانی کۆرۆنایە، بەڵام چەندین گۆڕانکاری بەسەر خودی ڤایرۆسەکەدا هاتووە، کە بەرانبەر بەرگری جەستەی مرۆڤ بەهێزتری کردووە.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، بڕیاریدا لەم هەفتەیەوە دووبارە شوێنە گشتییەکان و قەرەباڵغەکانی رووسیا دابخرێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەی گیان لەدەستان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 1028 کەس و، تووشبوونیش 34073 کەس، تەنیا لە 24 کاتژمێردا، هەر دوێنێش لە رووسیادا 8 کەس تۆمارکراوە کە هەڵگری کۆرۆنای دەلتان لە جۆری گۆڕاو.

___

سیستەمی سیاسی ئاقڵانی و کۆمەڵگای تەندروست

KDC

عێراق: دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاووڵاتییان نادرێت

KDC

مووچەی ساڵانەی کارمەندانی فەیسبووک بڵاو دەکرێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW