KDC

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگری لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی هەرێمی هامبۆرگ کرا سەردانی ھەولێر بکات

پۆلیس لە فڕۆکەخانەی دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا رێگە بە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی هەرێمی هامبۆرگی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری نادات گەشت بۆ هەولێر بکەن و دەڵێت “کۆمەڵە کوردییەکانی نزیک لە پەکەکە چالاکی قەڵغانی مرۆیی دەکەن” بۆیە رێگەیان پێنەدراوە گەشت بکەن و دەشڵێت “تاوەکو 12-07-2021 ناتوانن گەشت بکەن.”شاندەکە لە 20 کەس پێکهاتوون، لەنێویاندا نوێنەری سەندیکا و چالاکڤانی ئەڵمانی و کوردی تێیدایە، هەروەها عەبدوڵڵا دەمیرباش، سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی سوور – ئامەد لەنێو شاندەکەدایە.جانسو ئوزدەمیر، پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی هەرێمی هامبۆرگی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکی پارتەکەی کە لەبارەی ئەو رێگرییە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “چەند کاژێرێک لە ژوورێکی بێ پەنجەرەدا راگیراین، ئەندامانی شاندەکە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا و هۆکارەکەش چالاکیی سیاسی هەندێک لە ئەندامانی شاندەکە بوو لە رابردوودا.”لە هەمان راگەیێندراودا هاتووە کە سابینە بویدینگهاوس، هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵیی ئەڵمانیا بە تەلەفۆن قسەی کردووە و پۆلیسیش پێی گوتووە “ئامانجی راگرتنیان ئەوەیە کە رێگری لە بەکارهێنان قەڵخانی مرۆیی پەکەکە بگرن، بۆ ئەوەی کاریگەری لە پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و تورکیا نەکات.”هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە راگەیێندراوی پارەتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوان “تووشی سەرسووڕمان بوون” لەبارەی ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا بەمشێوەیە هەڵسوکەوتیان بەرامبەر شاندێکی سیاسی کە پەرلەمانتاری هەڵبژردراو لەنێویاندایە، کردووە. “پۆلیس هاوشێوەی تاوانبار هەڵسوکەتی لەگەڵ کردوون و رێگەی نەداوە گەشت بکەن.”پۆلیسی ئەڵمانیا لە نووسراوێکدا کە بە چەند کەسێکی نێو شاندەکەی داوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردوون، گوتویەتی “بەپێی نووسراوی 46 / ماددەی 2 لە یاسای نیشتەجێبوون، رێگریی لە ئێوە دەکرێت بۆ کۆماری عێراق، تاوەکو 12-07-2021 گەشتکردن قەدەخەیە.”لەبارەی هۆکارەکەش پۆلیس لەو نووسراوەدا دەڵێت “بۆ هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا و لە بڵاوکراوەکانی ئینتەرنێتدا دیاربووە، کە کۆمەڵە کوردییەکانی نزیک لە پەکەکە پەیوەست بە ناکۆکییە چەکدارییەکەی ئێستای پەکەکە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چالاکییەکی (قەڵخانی مرۆیی)ـان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە و (گەریلاکان) بگەیێننە یەک.”لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە “لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە کەسەکان بە گرووپ بۆ ناوچە کوردییەکان گەشت دەکەن و لەوێشەوە دەچنە ئەو ناوچانەی کە شەڕیان تێدایە. لە رابردوودا پەکەکە یاخود رێکخراوە دەستەخۆشکەکەی لە سووریا، بەم چالاکییانە گەنجیان لە ئەوروپاوە بۆ پەکەکە بردووەتە ئەو ناوچانە.”لە بەشێکی دیکەی ئەو نووسراوەدا، پۆلیسی ئەڵمانیا باس لە رێگرتنی کەسانی دیکەش دەکات و دەڵێت “لە چوارچێوەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لە گەشتکردن بۆ هەولێر، گرووپی بچووکی جیاواز دەستنیشانکراون کە بەپێی هەڵسەنگاندی پۆلیس پەیوەندییان بەو هەوڵانەی لە سەرەوە باسکراون هەبووە.”

___

چالاکوانێکی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا دەسەپەێندرێت

KDC

ئەمەریکا پۆشاکی خۆپاراستن لە گازی ژەهراوی بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەدەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردانە دەکات بوونە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW