KDC

پەتا بڵاوەکەی نێو منداڵان کۆکە و تا و پەسیو

ئێستا زۆربەی ئەو نەخۆشانەی دەیانبینین، ئەم پەتایەیان گرتووە (کۆکە، پەسیو،تا)، زۆربەی دایک و باوکەکانیش دەڵێن دکتۆرە 2 ڕۆژ چاک دەبێت و بۆی دەگەڕێتەوە.

ھۆکاری ئەم پەتایە، ڤایرۆسە، لەلایەکەوە دڵمان خۆشە، کە ڤایرۆسە، چونکە وەکو بەکتریا مەترسیدار نییە، لەلایەکی دیکەیشەوە لێی بێزار دەبین، چونکە چاکبوونی کاتێکی زۆری دەوێت و، زووش سەرھەڵدەداتەوە، بە زۆری بە 3 ڕۆژ بۆ ھەفتەیەک چاک دەبن، ھەندێ جار دووھەفتەی پێدەچێت.

لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، ھەر بۆیە ھەموو خێزانەکە دەیگرن و زۆر بڵاوە.

نیشانەکانی:

کۆکە و ھەڵامەت و تا، بێتاقەتی و کەمی ئیشتیھای خواردن و کەمخەوی و ھەندێجار ڕشانەوە.

چارەسەر:

ئەگەر بڵێین زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەر نییە و خۆیان چاک دەبنەوە کاتێک ڤایرۆسەکە ماوەی خۆی تەواو دەکات، ئەوا کەستان بڕوامان پێناکەن و دەیبەنە لای پزیشکێکی دیکە، نەخۆشی وامدیوە لە ھەفتەکە 3 جار دەرمانی وەرگرتووە لای یاریدەدەری پزیشکی و پزیشک، یەک لایلۆنی گەورە دەرمانی پێیە و ناچار ھەر لە دەرمانەکانی خۆی، یەک دوو دانەی بۆ ھەڵدەبژێرین، چونکە ھەموو شتێکی ھەیە و بواری ئەوە نەماوە، من شتی دیکەی بۆ بنووسم.

بۆ چارەسەر منداڵ پێویستی بە مانەی خوارەوە ھەیە:

پشوودانی تەواو: مەینێرە بۆ باخچەی ساوایان و قوتابخانە، مەھێڵە خۆی ماندوو بکات و، ڕاکە ڕاکەی زۆر بکات، ھەوڵدە کاتێکی زۆر بخەوێت، (ئەم پشوودانە لە ھەموو چارەسەرکان باشترە، تەنانەت بۆ گەورەکانیش کاتێک ئەم پەتایە دەگرن).

شلەمەنی زۆر بخوات، بۆ ئەوەی تووشی جفاف نەبێت چونکە، (جفاف-وشکبوون)، کۆکە زۆرتر دەکات، منداڵ شەھیەی نامێنێت، بۆیە بۆ خواردن زۆریان لێ مەکەن، تەنیا شلەمەنی ئەگەر بتوانێت بەسە.

باراسیتۆڵ وەربگرێت، ئەگەر تای ھەبوو، یا منداڵەكە دەگریا و ناڕەحەت بوو.

جیھازی_تەبخیر دەتوانی بیکڕی و لە ماڵەوە بەکاری بێنی، زۆر بەسوودە و زیانی لاوەکی نییە.

بۆ پەسیو باشترین چارەسەر قەترەی ئاو و خوێ لەگەڵ پەمپی لوت، باشترین چارەسەرە، دەتوانی ڕۆژانە چەند جارێک دووبارەی بکەیتەوە
دەرمانی دژە بەکتریا، ئەنتی بایوتیک بێ پرسی پزیشک بەکارمەھێنە.

بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکە، ئەگەر منداڵەكەت یەک لەم نیشانانەی خوارەوەی ھەبوو:

تایەکی بەرز، لە سەرووی 38،5 بوو

تەمەنی کەمتر بوو لە 6 مانگ

منداڵەكەت تەنگەنەفەس بوو، یا ڕشانەوەی ھەبوو

د. گەوھەر سەمەد
پسپۆڕی منداڵان

___

بە هۆی ژەهراوی بوون، ڕووسیا هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکی قەدەغە دەکات

KDC

دڵەکزێ

KDC

سودەکانی هەنجیر

KDC
KDC

FREE
VIEW