KDC

یەکێتی ئەورووپا: ئێمە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک کارتی فشار بۆ مەبەستی سیاسی ڕەتدەکەینەوە

ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئەورووپا هەوڵەکانی هەندێک لە وڵاتان بۆ لێشاوی کۆچبەران بەرانبەر بە یەکێتی ئەورووپا ڕەتکردەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ تورکیا و بیلاڕووس بوو.

لە راگەیەندراوەکەی کۆتایی ئەنجوومەنی ئەورووپادا هاتووە: “ئەنجوومەنەکە هیچ هەوڵێک لە لایەن هەندێک وڵاتەوە قبوڵ ناکات بۆ رێنەگرتن لە کۆچبەران بەرەو یەکێتی ئەورووپا، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی سیاسی، هەروەها ئیدانەی دەکات و وەڵامی هێرشە سایبەرییەکانی سەر وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەداتەوە”.

ئەنجوومەنەکە داوای لە کۆمسیۆنی ئەورووپا کرد، پێشنیاری ئەو گۆڕانکاریانە بکات، کە بە پێویستی دەزانێت بۆ چوارچێوەی یاسایی تاوانەکان و گرتنەبەری کاری کۆنکرێت، هاوکات هاوکاری دارایی پێویست بۆ زامنکردنی وەڵامێکی دەستبەجێ و گونجاو بەپێی یاساکانی یەکێتی ئەورووپا.

یەکێتی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە وەڵامدانەوەی ئەو کردەوە سایبەرانەی، کە لەلایەن ڕژێمی بیلاڕووسەوە دەستی پێکردووە، ئەوەش بە سەپاندنی وردەوردە سنووردارکردنی زیاتر لەسەر کەسەکان و بابەت یاساییەکان.

هەروەها ئاواتی خۆی بۆ دابینکردنی پێداویستییە داراییەکان بە زووترین کات بۆ ئاوارەکانی سووریا لە ناوچە میواندارییەکانی تورکیا، ئوردن، لوبنان و ناوچەکانی دیکەی ناوچەکە، بە پێی میکانیزمی گونجاو دووپات کردەوە، لەوانەش میسر.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، ئەنجوومەنی ئەورووپا داوای لە تورکیا کرد، کە کار لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی بەیاننامە هاوبەشییەکەی ساڵی 2016 لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا بکات، بەتایبەتی سەبارەت بە کۆماری قوبرس.

چەند ساڵێکە رەجەبی تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، کارتی کۆچ و کۆچبەرانی بە سوود وەرگرتن لە دۆسییەی کۆچبەران ناوبانگی داوەتەوە، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی خاوەن پێداویستییە سیاسی و ئابوورییەکان لە یەکێتی ئەورووپا.

___

ڕۆڵی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان لە جێبەجێکردنی یاساکان

KDC

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

nusar1

دادگای باڵا لە ئەڵمانیا دەستەڵاتی حوکمێک لەسەر دادگاکانی دیکەی وڵاتەکەی ناهێڵێت

KDC
KDC

FREE
VIEW