KDC

هونەرمەند قادر ئەلیاسی بەرهەمێکی نوێ بە نێوی گەرمەشین بڵاو دەکاتەوە.

هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە ڕێزدار قادر ئەلیاسی، بەرهەمێکی نوێی پێشکەش بە هەواداران و ئاشقانی هونەری کوردی دەکات. بەرهەمە نوێکە بە نێوی “گەرمەشین”ە کە هۆنراوەی دوکتۆر عەلی ئۆڵفەتیە و ئاوازدانانو دابەشکردن بەرزوو ئەمیرییە. بەڕێز ئەلیاسی بۆ ماڵپەڕی ڕەوەندی کورد لەدەرەوەی وڵات دەڵێت:

گۆرانی گەرمەشین لە هونڕاوەی عەلی ئوڵفەتی، شاعیری خەڵکی گوندی “نەقارەکوت”ی نزیکی سەرپێڵی زەهاوە. ئەم شیعرە لە ڕاستیدا ناوی دیوانەشیعرێکی شاعیریشە.

هۆکاری هەڵبژاردنی نێوی گەرمەشین دەگەڕێتەوە بۆ مەرگی تراژیکی تەیموور بانیارانی، ناسراو بە شا تەیموور کە لە سەردەمی قاجاریە بەند دەکرێت و دوای زیندانی کردنی دەیگێڕێننەوە بۆ کرماشان و لە مەیدانی سەوزەفرۆشی شارەکە لەسێدارەی دەدەن.

پێناسەیەک لەسەر شا تەیموور دەکات و دەڵێت: شا تەیموور یەکێک لە زانایانی ئاینی یارییە و خەڵکی گوندی بانیارانی ناوچەی گۆرانە و خاوەنی دیوانە شێعرێکی شوێنکەوتووی کەڵامیی یارسانە و کەسێکی خاوەن بڕوای کوردایەتی و باوەڕمەندێکی ئایینی یاری بووە.

بەڕێز ئەلیاسی باس لە ئاماژەگەلێکی سەرنجڕاکێشی هۆنراوەی عەلی ئولفەتی دەکات وەکوو:
شوونبەر یان شوێنبەر، داڵگ شەو، ترۊسکە یان ترووسکەی ئاگری ئاسۆ، شاباز یان هەڵۆی بەرزنشین، نەرگس یان نێرگزی زەرد، شوور یان شیوەنی فانی فانی و لەشی بێ سەری تەیموور.
لە کۆتایی قسەکانی دا دەڵێت:
ئەمانە هەرکام بۆ خۆیان چیرۆکێکیان لە پشتە و ڕەنگە بۆ ئەم کاتە و لەم ئاماژە کورتەدا دەست نەدا.

دەقی هۆنراوەی گەرمەشین

دەنگ یە ساز ناسازی، شین یەی ڕەنج بیوەر تی
لەناو پیچ کەل و کووڵان، لەناو دەروەچ، لەناو دەر تی
چنار بەرز سەرکانی زڕیوەی وەنگەگەی دانا
لە بەرزی شانشین م، زڵەی عەبداڵ شینکەر تی
ترۊسکەی ئاگر ئاسوو! کەمی بی نزترەک سزیە
خیڵ وریاکەرەیل زانن، لە شوون شوونە شوونبەر تی
خەوی گ داڵگ شەو دی، داسانی بی ک داکاسیەیم  خەو خاو وەر سووبی، ک لە شوونم هەناکەر تی
ت هەی شاباز بەرز نشین کۊیەیل بێ ڕەوەن جا دە
لە ناو دەشتەیل هامارا، قیژەی داڵەیل لەشخوەر تی
لە داخ نەرگس زەردی، لە تاف ئاوەگەی سیروان
وە شوور فانییەن فانی، لەش تەیموور وەبی سەر تی

لە کۆتاییدا سپاس و پێزانینمان بۆ هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە ڕێزدار قادر ئەلیاسی بۆ ئەم کاتە زێرینەی پێبەخشیوین و وەک ناوەندی ڕەوندی کورد لەدەرەوەی وڵات هیوای سەرکەوتنی بۆدەخوازین و هەردەم سڵامەت و تەمەندرێژ بێت و لەخزمەتی هونەری کوردیدا بەردەوام بێت.

نووسین: عومەر ئەلیاسی

___

ئاوڕێک لە ئەزموونی هونەریی هونەرمەند فایەق نوری سەعید “١٩٣٤ – ٢٠١٣” و تیشکێک بۆ سەر مۆنومێنتی هەڵەبجەوە

KDC

کوڕە کوردێک لە فیلمێکی سویددا رۆڵی سەرەکی دەبینێت

KDC

باران

nusar1
KDC

FREE
VIEW