KDC

کریسترچۆن: نابێ چەتە و مافیا لە سویددا بژین

ئۆلف کریسترچۆن، سەرۆکی پارتی پارێزگار دەڵێ، ئێستا توندوتیژی چەتە و مافیاکان یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی سوید و، ئەوەی ئێستا روو دەدات، مەترسییە بۆ سەر یاسا و حوکمی سوید.

کریسترچۆن تاوانی چەتەی بە “تیرۆریزمی نێوخۆیی” ناوبرد، کە پێویستە لەگەڵ تەواوی هێزی یاسادانانی دژە تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بە کوشتنی ڕاپەری سویدی ئاینار، کە لە رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو روویدا.

ئەو گوتی: “پێدەچێت لە سێدارەدانێکی پاک بێت”، ئەو تەمەنی 19 ساڵ بوو، دایکێکی دیکە کوڕەکەی لە دەستدا”.

پارێزگارەکان دەیانەوێت تۆمەتبارانی چەتەکان بەبێ گومانێکی کۆنکریتی تاوانبار دەستگیر بکرێن و، هاووڵاتییە بیانییەکان دووربخرێنەوە بۆ ناو چەتەکان، تەنانەت ئەگەر تاوانباریش نەبن.

کریسترچۆن گوتی: “مرۆڤی چەتە و تاوانکار مافی ئەوەی نییە کە لە سوید بژیت و چیتر نابێ بێدەنگ بین بەرانبەر تاوانەکانیان”.

پارێزگاران ئاماژەش بەوەدەدەن، کە بابەتی ئازادی لە سوید بووەتە هۆی رەخساندنی کەشێکی تاوانکاری بۆ چەتەکان.

کریسترچۆن، داوای لە دەنگدەران. کرد کە ساڵێک پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵات دەنگ بە حیزبەکەی بدەن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا بەبۆنەی سەرکەوتنیان خەڵاتی یانەیەکی ناوەندەکەیان دەکەن

KDC

ئەفغانستان بۆ وەرگرتنەوەیی دەروازە سنوریەکان ئامادەکاریدەکات

KDC

تورکیا گۆرانیبێژی سوری عومەر سلێمان دەستگیردەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW