KDC

ئایا ئەڵمانیا پلانی داخستنی سنووری پۆڵەندای بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی کۆچبەران بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی هەیە

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە پاراستنی سنوور شەرعییە، دوای ئەوەی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا داوایان لە برۆکسل کرد، بۆ ئەوەی رێگری لە چوونە نێو خاکی یەکێتییەکە بکرێت و، بودجەی درووستکردنی بەربەستی سنوور دابین بکات، ئەوەش لە کاتێکدا هات کە پۆڵەندا پێشنیاری کردبوو لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دیوارێکی 350 ملیۆن یۆرۆیی لە سنووری خۆی لەگەڵ بیلاڕووس دروست بکات بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران.

بەپێی پڕۆژە یاسای پێشنیارکراوەکەی پۆڵەندا، ئەمەی دوایی دۆزەرەوەی جوڵانەوەی کەسەکان لەسەر سنووری بیلاڕووسیا دادەمەزرێت، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە، ڕێگە لە هەر کەسێک بگیرێت لە نزیکبوونەوەی 200 مەتر لە دیواری سنوورەکە، چونکە حکوومەتی پۆڵەندی ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ژمارەی هەوڵەکان بۆ بەزاندنی سنوورەکە لە زیادبووندایە.

ئەو کۆچبەرانە کە گوایە هاووڵاتی ئەفغانن و داوای پاراستنی نێودەوڵەتی لە پۆڵەندا دەکەن، بەڵام دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی داواکارییەکانی ئەو کەسانەی بۆ ماوەی چەند مانگێک لە سنووردا گیراون رەتکردەوە.

یەکێتی ئەورووپا رژێمی بیلاڕووس تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ڕێگە بە کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا دەدات، کە لە بەرانبەر سزاکانی ئەورووپادا لە خاکەکەی بپەڕنەوە بۆ ویلایەتەکانی ئەورووپا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا، لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا، نزیکەی 5700 کەس لە پۆڵەندا بۆ ئەڵمانیا بە شێوەیەکی نایاسایی پەڕیونەتەوە، هاوکات تۆمەتبارێک دەستگیرکرا دوای ئەوەی 31 کۆچبەری عێراق لە بارهەڵگرێک لە نزیک سنووری پۆڵەندی دۆزرایەوە.

پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا دەڵێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ڕێگەی پۆڵەندا و بیلاڕووسەوە دەگەنە ئەو وڵاتە، لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە زۆربەی کۆچبەران لە عێراق و سوریا و یەمەن و ئێرانەوە هاتوون.

پۆلیس ڕایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا مانگی تەمووز تەنیا 26 کەس کە لە ڕێگای بیلاڕووسەوە گەشتیان کردووە تۆمارکراون و، 474 کەس لە مانگی ئاب و 1914 لە مانگی ئەیلول و 1934 لە 10ی تشرینی یەکەم گەیشتوون زۆربەی خەڵک لە ناوەندەکانی پێشوازیکردن لە پەنابەران لە ویلایەتی براندنبێرگ دادەنرێن چادرەکان زیادکراون بۆ شەڵتەرە ئاساییەکان، کە دەتوانن 3500 کەس جێگر بکەن.

___

لەتورکیا تەرمی حەوت کۆچبەری تر دۆزرایەوە

nusar1

ڕۆما: لە پێناو یەکگرتنەوەی کۆمەڵایەتی و دۆزینەوەی هەلی کار ئەم کارە بۆ پەنابەر و ئیتاڵییەکان ئەنجام دەدرێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW