KDC

هەڵێنجانێک لە خوێندنەوەی بنیاتنانی زمانی شێعر

!

لە دەسپێکی کاری ئەوڕۆکەماندا پەرژاینە سەر چەمکی زمانی شێعر، لە پەرتووکەکەدا بە دوور و درێژی ڕوانگەکان لە سەر زمان و زمانی شێعردا بە وردبینییەکی لێکۆڵەرانە شرۆڤە کراوە، هەروەها بە کۆڵێک زانیاری ئاماژەیی و میناکی پێویست و بە پێوەری زانستیانە و بە شێوازی باو و مۆدێڕن نووسەر چووەتە قووڵایی بابەتەکەوە و ئیتر لە سوسورەوە کە باوکی بنیاتگەری زمانە درێژە بە لێکۆڵینەوە خۆی دەدا.
بنیاتی زمانی شێعری
زمان ڕۆڵی بنەڕەتی دەگێڕێ لە شێعردا، زمان ڕێگەی گەیاندنە، نشانە وهێما لە ڕۆناندا بۆ درووست کردنی واتایە. جیاوازی شێواز لە زماندا لە سەر جیاوازی دەنگ دەوەستێت.
سەردەم، تەمەن، ڕەگەز، بابەت، کار دەکاتە سەر زمانی شێعر، دیارە کە زمانیش لە ڕەوتی مێژوویی خۆیدا زۆر قۆناخ تێدەپەڕێنێ.
زمانی شێعر زمانێکی جیاوازە لە زمانی زانست و فەلسەفە و تکنۆلۆژی و ئەو زمانەی وا بە پۆزیتیڤیزم ناوی دەرکردووە!
ڕاوێژی ڕۆژانەی زمان جیاوازە لە زمانی هێما و ڕەمز و دوو تۆیی شێعر!
شێعر بە کەمترین وشە زۆرترین واتا لە خۆ دەگرێ!
شێعر شێوەی هەرە بەرزی زمانە!
وشە کەرەستەی شێعرە، ئاوازیش پەیوەستە بە وشەوە!
سەرچاوەی زمانی ڕاستەقینەی شێعر هەر ئەو زمانەیە کە خەڵکی ئاسایی پێی دەدوێن بەڵام زمانی ئاسایی خەڵک شێعر نییە!
ئەوەی کە وشە ئاساییەکانی دەمەتەقەیەک لە زمانی ئاخاوتنەوە چۆن دەگۆڕدرێن بە زمانی شێعری، چۆنیەتی بە کارهێنانی وشە و هێمای گونجاوە لە شوێن، کات هەروەها وردەکاریی زمان کە دەیکا بە زمانی واتایی و باری شێعری دەبەخشێت بە زمان!
سوسور: پێوەندی هێما، هێماکار، وێنە لە مرۆڤەوە درێژ دەبێتەوە بۆ دەق!
زیندوویی زمان بە پێشکەوتنی مرۆڤەوە بەندە، کۆمەڵگەی پێشکەوتوو زمانەکەشی لە بەر پێداویستییەکانی ڕۆژانەدا گەشە دەکا!
بە پێچەوانەوە کۆمەڵگە وەستاوەکان زمانەکەشیان تووشی وەستاوی دەبێت!
هێما لە زماندا مەرج نییە یەک واتا لە مێشکی بەردەنگ بخولقێنێ لە گەڵ ئەوەی هەمان هێما مەرج نییە لە هەموو مێشکێک یەک کاردانەوە بەرهەم بێنێ و ئەمە سەرەتای جیاوازی لە ڕوانگە و کارتێکەری خۆسازکردنەوەی هێما لە هێما کە دواتر گشتگیرتر دەبێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی زمان لە زمان!
ئەم چەند دێڕە هەڵێنجانێکە لە پەرتووکی بنیاتی هونەری لە شێعری ئەحمەد مۆختار جاف کە جارێ درێژەی هەیە…
ڕەوف گوڵبەدەن
٢٣/١٠/٢٠٢١ ز

___

ئێمەی ژن و خاک لەیەک دەچین

nusar1

لەیادی ڕێککەوتننامەی شومی جەزائیر

nusar1

مانیفێستی هۆشیارکردنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW