KDC

هۆکارەکانی نەبوونی ئۆپۆزسیۆن لە عێراقد

لە نێوەڕاستی چاوەڕوانی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی گشتی عێراق، کە لە 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، بەهۆی بەردەوامیی وردبینیی داواکارییەکان و سکاڵاکان، کە پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق کراوە، لەسەر ئەوەی کێ زیاتر شایستەی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی نێو ئەنجوومەنی نوێی نوێنەران دەبێت، مشتومڕەکان زیادیکردووە، کە ئەرکی دامەزراندنی حکوومەتی دابێتی عێراقە.

سەرنجدان لەسەر کەلتووری لاوازی ئۆپۆزسیۆن لە ژینگەی سیاسی عێراقدا و، سووربوون لەسەر هاوبەشکردنی کێکی حکوومەت لەنێوان لایەنە عێراقییەکاندا، ئیحسان ئەلشەمەری بەڕێوەبەری سەنتەری بیرکردنەوەی سیاسی، بە سکای نیوزی عەرەبی راگەیاند، ئۆپۆزیسیۆن لە سیاسەتی عێراقدا نەخوازراوە، چونکە لە مێژوودا هەمیشە لە لایەن دەستەڵاتی دەستەڵاتدارەوە، بابەتی ئامانج و دەستدرێژی و دەستگیرکردن و لەسێدارەدان بووە و، لە کۆتاییدا تەنانەت لەگەڵ گواستنەوەی دیموکراتیش لە دوای ساڵی 2003 ، ئەم بیرۆکەیە لە هێزە سیاسییەکانی عێراقدا ماوەتەوە، کە پێشتر هێزەکانی دژ بە ڕژێمی پێشوو بوون، لەسەر ئەوەی ئەوانەی دەبنە بەرهەڵستکار، دەبنە جێگای لێپرسینەوەی حکوومەت و لەدەستدانی ئیمتیازاتەکانی هاوبەشکردنی دەستەڵات.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی عێراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئۆپۆزسیۆن، بەتایبەتی پەرلەمانتاران کۆڵەکەیەکی سەرەکی هاوکێشەی سیستمی دیموکراسییە شانبەشانی حکوومەت، بەڵام لە عێراقدا بەوپێیەی دەستەڵات سەرچاوەی پارێزبەندی سیاسی و ناسیاسییە، ئۆپۆزسیۆن خەریکە لە عێراقدا بێسەروشوێن دەبێت.

روونیشی کردووەتەوە، کە باوەڕێکی بەربڵاو لە کۆمەڵگەی سیاسی عێراق هەیە، کە ئەوانەی لە دەستەی جێبەجێکردندان و بەشدارن، ئایندەی سیاسیان مسۆگەرە، بەو مانایەی کە لە دیمەنی سیاسی گشتیدا دەمێننەوە و تێیدا کاریگەرن.

ڕائید ئەلعەززاوی، بەڕێوەبەری سەنتەری ئەلئەمسار بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوزی عەرەبیدا، ئاماژەی بەوەداوە، نەبوونی کەلتوورێکی ئۆپۆزسیۆن لەنێو سیستمی سیاسی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لایەنەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە کۆدەنگی و هاوبەشکردنی دەستکەوت و سوودەکان دەگەڕێتەوە، وە عێراق هاوسەنگی و هاوئاهەنگی خۆیان پێکهێناوە بەپێی ئەو ڕێبازە تەوافوقییە.

پرەنسیپی گشتی لە میکانیزمەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەم پەرلەمانە یەک لەدوای یەکانەی عێراق، وەک عەززاوی ڕوونیکردەوە، پێویست بوو دژایەتی حکوومەت نەکەن و چاودێری کارەکانی نەکەن، وەک ئەوەی بەشێکین لێی، بەم شێوەیە دۆخەکە تا ڕادەیەک هاوشێوەی ئەو شتە بوو کە پێشتر هەبوو، وەک ماوەی حوکمی یەک حیزب، بە جیاوازی کە ئەمجارە کۆمەڵێک حیزب هەن، کە کۆنترۆڵی دیمەنی سیاسی دەکەن و پۆست و دەستکەوتی هاوبەش لە نێوان خۆیاندا هەیە، بۆیە کەلتووری ئۆپۆزسیۆن غیابییە، بەوپێیەی پڕۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای ئامرازەکانی دیموکراسی بنیاتنراوە، کە ئەوەش لە رۆحی عێرقدا نییە.

خێڵان بەختیار

___

شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا :هێزی نوێ لە بەکرێگیراوەکان دروست دەکرێت

nusar1

بێژەرێکی کورد رێگری لە ئافرەتێک دەکات بە کوردی قسە بکات

KDC

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبونەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW