KDC

کۆمپانیایەکی دانمارکی بەتاوانی پشێل کردنی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا لە سەرسوریا دادگایی دەکرێت

سۆران حەسەن …

ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری ئۆدنسێ ناوەند کۆمپانیایەکی دانمارکی بە تۆمەتی پێشێل کردنی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سوریا دادگایی دەکرێت لەسەر دابین کردنی سوتەمەنی بۆ فرۆکە شەرکەرەکانی روسیا لە سوریادا
دواکاری گشتی ڕایگەیاند :-کۆمپانیایی دان پانکەرینگ کە لقی لە وڵاتی روسیا هەیە ،لە نێوان ساڵانی 2015 و2017 نزیکەی 172 هەزاد تەن ماددەی کیرۆسینی لە 33 گەر دا فرۆشتووە بە دووکۆمپانیای روسی کە لە ئەنجام دا ڕادەستی سوریا کراوە
ئەمەو سەرەتای دادگایکردنەکە ئەندەرێس دێریگ ڕیشندۆرف بە ئاژانسی فرانس برێس ڕاگەیاند ئاشکرایە ئەمە پێشلکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپایە کە پەیوەندی بە سوریاوە هەیە و ئەو برەی بۆ سوریا چووە کاریگەری لەسەر دۆخی ئەو وڵاتە هەبووە

لەبەرامبەردا پارێزەرانی بەرگری وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسانیان نەدایەوە بەڵام دابین کردندنی سوتەمەنی بەتۆمەت دەزانن
هەروەها کۆمپانیەکە لە سایتی خۆی دڵنیان کردەوە کە سوتەمەنی فرۆشتن بە دوو کۆمپانیا روسیە لە لیستی سزاکانی یەکێتی ئەورپادا نەبووە

کۆمپانیەکە لە درێژەی لێدوانەیکەیدا رونیکردەوە کە سوتەمەنی دابین کردن بۆ هەندێک وڵات هەبووە لە نێوانیادا دانمارک و روسیا وکاتێک سوتەمەنی دەفرۆشرێت و دەگەیەنرێتە لایەنێکی بێ سزا، دابینکارێک وەک دان پانکەرینگ ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی کڕیارەکە بکات لە بارکردنەکە یان کڕیارەکە دووبارە دەیفرۆشێتەوە”

سپاردنەوەکە بڕی 647 ملیۆن کرۆن (87 ملیۆن یۆرۆ) بوو، تەنها لە ژێر 2٪ ی قەبارەی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە هەمان ماوەدا

هەرلەم بارەوە میدیای دانمارکی بڵاویانکردەوە کۆمپانیایی گواستنەوەی سوتەمەنی (دان پانکەرینگ )کەلەگەڵ کۆمپانیایی( ماریتیم )ی روسی بازرگانی و گواستنەوەی سوتەمەنی کردووە کە بەرپرسە لە دابین کردنی سوتەمەنی بۆ فرۆکەکانی روسیا کە لەسوریا بڵاوبوونەتەوە

ئەگەری زۆرە کە بەرپرسی کۆمپانیایی ناوبراو زیندانی بکرێت و سزایی دارایی زۆر بدرێت وەک لە ڕاگەیاندنی داواکاری گشتی دا هاتووە

جێی ئاماژەیە لە کانوونی یەکەمی 2011ەوە، یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بەسەر ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریادا سەپاند، کە ساڵانە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت

سزاکان بریتین لە ئابڵوقەی نەوت و سڕکردنی سەرمایەکانی بانکی ناوەندی سوریا لە یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی ئاژانسی هاوکاری دادوەریی یەکێتی ئەوروپا، تا ئێستا هیچ دۆسیەیەکی هاوشێوە نەخراوەتە بەردەم دادگاکانی وڵاتانی ئەندام بۆ پێشێلکردنی ئابڵوقەکان دژ بەرژێمی سوریا

سەرچاوە:-
France24

___

بەکارھێنانی منداڵان بۆ بانگەشەو پرۆپاگەندەی سیاسی

KDC

زیانەگوماناوییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا

nusar1

تورکیا:ئۆکرانیا و ڕوسیا لەسەر پرسە گرنگەکان نزیکن لە ڕێککەوتن

nusar1
KDC

FREE
VIEW