KDC

بەهایدین .. لە پشت ڕەنگە مۆرەکانەوە

ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەند…..
لە ٢ / ١٠ / ٢٠٢١ چالاکیەکی تری هونەری گەلەری ئاڤێستا لە شاری مانهایم ووڵاتی ئەڵمانیا .. هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهایدین توێژینەوەی ووردی کردوە بۆ ١٥ کاری هونەری لە بەرگی مۆردا کە ٥ جۆر ڕەنگی مۆر هەیە وەکو کار کردن لەگەڵ ئاسمانێکی سپیدا ، ئەم ئاسمانە سپی یەش وەکو ناوەڕوەك باسی لێوە دەکات .. بە ڕەنگی مۆر چەند کارێکی هونەری وە بە شێوەیەکی زۆر پرۆفیشینالانە دایانی ڕشتووە ، بەڵام لە جیهانی ڕەنگە مۆرەکانەوە کە بۆتە دەربڕین ، بۆتە قووڵایی بۆتە باوەڕ ، بۆتە چەند بابەتێکی جیاواز لەلای بەهاییدین ، .. بۆچی ڕەنگە مۆرەکان ، گرنگی وە تایبەتمەندێتی ئەوە چی یە ! بۆچی هونەرمەند بەهایدین بیرو هزری بۆ پەلە ڕەنگانە چووە وە لە نێو پەڵە ڕەنگەکاندا ووردە کاری هونەری لە کەڵچەری و هێڵ و خەونێکی پەمەیی یان مۆر دەبینیت لە نێو ووردەکاری خەونەکەشدا ووردە کاری بەسەرهات و چیرۆکە نەبیستراوەکان دەبینیت ، ئەو ڕەنگانەی کە کۆنتراسێکی گونجاون بۆ لەش و لاری مرۆڤەکان .. بۆ جوانی هەندێك لە ومرۆڤانەی کە ناتوانین پاداشتەکانیان وە جوانیەکانیان بدەینەوە .. ڕۆژانێك پارچە شیعرێك یان ئاوێتە بونێك یان ووشەیەکی جوانیان کردۆتە دیاری لەئەرشیفی مرۆڤایەتیدا .. بیرۆکەکانی بەهایدین .. ووردو درشتن . پێشتریش زۆر ووردە کاریم لەسەر پرۆژەو کارە هونەریەکانی تۆمارکردوە ، بەڵام لە هەگبەی هەر سەفەرو گەڕانێکدا کۆمەڵە دیزاین و بیرۆکەیەکی نوێ لەدایك دەبنەوە لە ڕوحێکی نوێ وە .
شێوەکار بەهاییدین سەبارەت بە هەڵبژاردەی ڕەنگەکانی وە کارە نوێ یەکانی دەڵێت (( ئەم کارە هونەریانە کە ١٥ کارن کە هەر یەک مەترو ٩١ سانتیمن بە ٩٩ سانتیمن ساڵی ٢٠٢١ ن ، کە مۆر .. چ کاریگەری لە نێو کۆمەڵگای ئێستادا دروست کردوە وەکو ڕووح وە وکو ئایین وەکو نەرمی یان وەکو مێژوویەکی جیاواز لە ناو کۆمەڵگای ئێستادا ، نەك بەو لایەنە جوانەی کەوەکو هونەر جوان بێت ، بەڵکو وەکو کریتیك وەکو ڕەخنەگرتن بەرانبەر بە هەموو ڕووح و دابەش بوونی ، مۆر واتە دەربڕین و قووڵایی و باوەڕ .
من وەکو مۆتیف لێرە ، مۆتیفێکی دیاری کراو نی یە لە کارەکاندا ، بەلام خۆیان ئەگەر تەماشایان بکەیت لەلایەکەوە دەست پێ دەکات و لە لایەکی ترەوە کۆتایی پێ دێت ، جووڵە یان هەستی جوڵە لە نێو ئاسمانێکی دیاری نەکراودا ناکرێت لە سندوقێکی دیاری کراودا یان لە چوارچێوەیەکدا بیبەستیتەوە ، لێرەدا مەبەست لەو مۆرە زاڵ بوون بەسەر چوار چێوەیەکی نادیاری کراودا ، کەواتە مرۆڤ پێویستی بەسەربەستیەکی زۆر و جوانتر هەیە لەوەی لە قۆناغێکی دیکەوە ڕوحی مرۆڤ بخرێتە چوار چێوەیەك بۆ ئەوەی لەوێدا بوەستێت و نەگۆڕێت )).
ئەمانە لەکاتێکدایە کە هونەر سنوورەکان و مرۆڤایەتیەکان پترو زیاتر دەبڕن ، وە دەبنە دەستە عاشقان .. هەر وەك چۆن لە غوربەتدا .. غوربەتێکی نوێ دروست بوو لە ژێر دەستی شاعیری کورد محمد عومەر عوسمان .. ئاوهاش شێوەکاری کورد بەهایدین ئەو عەشقەی محمد عومەر عوسمانی لە چوار چیوەی تابلۆکانیدا بە تایبەتی لە ڕەنگاڵەیەکی بەهەشتیدا کە مرۆڤ وا بیری لێ دەکاتەوە داڕشتوە وە دەیەوێت هەموو جوانیەکانی ئەو مرۆڤە لە جوانیەکانی خۆیەوە نمایش بکات ، هەر وای کرد وە هەر واش دەکات ! بارگە هونەری یە وەرزی یەکەی هونەرمەند لە مانگی ئۆکتۆبەردا زۆر شتی تریشی لە خۆ گرتووە بەتایبەتی هەندێك ووردەکاری فەلسەفی کە پەیوەندی بە ژیان و بیرکردنەوەی هونەرمەندەوە هەیە ، وە دەست دەبات ئەو ووردەکاریانە و دەیەوێت دونیایەکی ترو جیهان و ئاسمانێکی تر وەرچەرخێنێتە نێو دونیایی ڕەنگاڵەکانەوە .
هونەرەکەی بەهایدین شێوەکارو مرۆڤ پەروەر .. وانەیەکی مرۆڤایەتی جوانن لەم سەردەمەدا کاتێك مرۆڤ بەهاکانی لەدەست دەدات . وە بیر هێنانەوەی ووشەکانی وە کارە هونەریەکانی هەردەم داهاتوویەکی گەش دەخاتە بەرچاوی بینەرەکانی .

___

هونەرمەند قادر ئەلیاسی بەرهەمێکی نوێ بە نێوی گەرمەشین بڵاو دەکاتەوە.

KDC

پانۆڕاما ی شیعرەکەی وەسەرشەقام

KDC

ناوەندی بێرمینگهام و ڕێکخراوێکی کوردی کورتە فیلمێکی سینەمایی پێشکەش دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW