KDC

محەمەد: خێزانەکەم لێرە جێگیرە و من کارێکی بەردەوامم هەیە، بۆچی دەیانەوێت دیپۆرتم دەکەنەوە؟!

محەمەد لە ساڵی 2015ەوە لە سوید کار دەکات، هەرچەندە کارەکەی جێگیرە و خاوەنکارەکەی بەرگری لە مانەوەی لەو وڵاتە کرد، بەڵام دەزگای کۆچ و کۆچبەران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە مافی پەنابەری، یا دامەزراندنی پێ نادات و، دەیەوێت خۆی و خێزانەکەی بۆ زێدی خۆی، فەلەستین دیپۆرت بکەنەوە.

ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی سوید تیشکی خستە سەر چیرۆکی محەممەد حەسەن، کە ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری کۆچ بۆ پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی، شۆکێک بوو بۆ ئەو و خاوەنکارەکەی، ئەو دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ غەززە دوای ئەوەی کە ئەو و خاوەنکارەکەی چەندین داواکاریان تۆمار کرد و هەموویان ڕەتکرانەوە.

محەمەد لە ساڵی 2015 چووەتە سوید و گوتی: بەهۆی ناکۆکی نێوان ئەو و کەسایەتییەکانی حەماسەوە پەنای بۆ سوید بردووە، بە هۆکاری سیاسیی داوای مافی پەنابەرێتی کردووە، بەڵام داواکارییەکەی ڕەتکرایەوە و، نەتوانرا دیپۆرت بکرێتەوە، چونکە خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەران بارودۆخی غەززەی بە نادیار زانیوە.

لەم ماوەیەدا محەمەد لە ساڵی 2017 لە قەسابخانەیەکی شارەوانی ئاڤیستا کاری دەست کەوت کە تایبەت بوو بە گۆشتی ئەسپ، لەسەر ئەزموونی پێشووی خۆی کە قەساب بووە.

“ئەو زۆر باش کار دەکات” خاوەنی قەسابخانەکە یونی نیسلۆن بە ئێس تیڤی گوت، زەحمەتە کەسانی وەک ئەو پەیدا بکەین”

لە ساڵی 2019دا، خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەران هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرد، کە دۆخی غەززە باشتر بووە و چیدیکە ئاستەنگی بۆ دیپۆرتکردنەوە نییە، بەڵام محەمەد جارێکی دیکە داوای مافی پەنابەری کرد، ئەمجارەش ڕەتکرایەوە، پاشان داوای مۆڵەتی کارکردنی کرد، چونکە ئیشێکی جێگیری هەبوو، بەڵام ئەو داواکارییەشی لە هاوینی ڕابردوو لە لایەن خزمەتگوزاری کۆچەوە ڕەتکرایەوە.

محەمەد گوتیشی: “من لە بڕیارەکەیان تێناگەم، کارێکی هەمیشەییم هەیە، باج دەدەم، هیچ کێشەیەکم لە وڵات نییە، هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە دەچێت، بۆچی دەیانەوێت دیپۆرتم بکەنەوە”.

بەشی کۆچ و کۆچبەران گوتی: یاساکە ڕێگە نادا بە محەمەد بۆ دامەزراندنی، چونکە بەدەر لە یاساکە بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە، تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ماوەی خوێندنی داواکاریی مافی پەنابەرێتیدا کار دەدۆزنەوە، نەک دوای ئەوەی داواکارییەکەی ڕەتکراوەتەوە.

محەممەد داوای بڕیاری کۆچ و کۆچبەرانی کرد بۆ دادگای کۆچ و تێهەڵچوونەوە، بەڵام دادگاش بڕیاری کۆچی پەسەند کرد، ئەمە بەو مانایەیە کە لەگەڵ خێزانەکەیدا دیپۆرتی غەززە دەکرێت.

___

ئەمریکا:ناوەندی ڤێرجینیا خولێکی گرنگ بۆ کوردانی ناوچەکە دەکاتەوە

nusar1

ئەڵمانیا: چەند سەربازێک بەگومانی کوشتی کۆچبەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

KDC

سوید: پێشنیاری پێنەدانی ڕەگەزنامە بەم جۆرە کەسانە دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW