KDC

وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

سەردانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری لە هەولێر

ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر
دروست کردنی پردێکی هونەری و کەلتووری لەگەڵ کوردستان و دەرەوەدا هیواو حەزێکی لەمێژینەیە کە هەردەم بتوانین پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ ووڵاتی دایك دروست بکەین بە ئاڵوو گۆڕی زمان وکەلتوورو ڕۆشنبیری و کەڵچەری ئەو ووڵاتەی کە لێ ی لەدایك بووین .. ئەو وێستگە هونەریەش کە هونەرمەندانی تێدا کۆ دەبێتەوە بەڕێوەبەرایەتی شێوەکاری یە لە نێو چەقی شاری هەولێر، کە من بۆ خۆم لەهەموو سەردانێك ئەو براو هونەرمەندانە بەسەر دەکەمەوە .. لەو سەفەرەدا کە وەکو ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە پێم خۆش بوو لە چالاکیەکانی ئەو بەڕێوەبەراتی یە بەشدار بم برای زێدە خۆشەویستم کاك ئازاد لەشکری بوو بە بەڕێوەبەری ئەو سەنتەرە هونەری یە .. هونەرمەند ئازاد لەشکری تەمەنێکی دوورو درێژمان پێکەوە هەیە لە نێو ڕاگەیاندن و هونەرو ڕۆشنبیری دا ، وە ئەو مرۆڤێکە سەدا سەد هەموو هیواو ئاوات و هزرو حەزەکانی من و هونەرمەندانی لە چمکی دەستی خۆی ناوە ، وە هەر بۆ ئەو هیواو ئاواتەش کاری لەسەر دەکات .
پرۆژەو حەزەکانی ئەو زۆر بوون وە بە ڕاستیش هەنگاوی کردەیی بۆ ناوە لەوانە گەورە کردنی بەڕێوەبەراتی یەکە وە پارکێکی هونەری ڕۆشنبیری کەهەموو هونەرمەندان و نوسەران و ڕۆشنبیران لە خۆ بگرێت و ئێواران لەو جێگایەدا بەدیداری یەکتر شاد بن .. لەهەمان کاتدا جێگایەك بۆ هێمنی و بیر کردنەوە و ئاڵوو گۆڕکردنی بابەتە هونەریەکان و ساز دانی چالاکی یە هونەریەکان ، وە دانانی بەرنامە ڕێژی لەداهاتوودا بۆ ڤیستیڤاڵی هونەری و چالاکی بەرفراوانتر لە هەرێمی کوردستان . هەرچەندە لەو کاتەشدا زۆر چالاکی هونەری لە نێو هۆڵی گەلەری میدیا ساز دەدرێت ، لە پێشانگای هونەری بۆ هونەرمەندان ، بەڵام پرۆژەکانی تریش هەر بەڕێگاوەن .. لەگەڵ گفتووگۆ هونەریەکان و بیرەوەری یە هونەریەکان لەشکری ئاماژەی بەوە کردوە کە هەردەم ئێمەی لەیاد نەکردوە کە دەرەوەی ووڵاتین ، وە هەردەم بیری بۆ ئەوە دەچێت کە پردی پەیوەندی ڕۆشنبیری دروست بکات و ئاڵو گۆڕی ڕۆشنبیری و کەلتووری لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا گرنگی تایبەتی خۆی هەبێت ، بۆ ئەو مەبەستەش پلان و بەرنامەی جیاجیای هەیە وە لەداهاتوودا دەیەوێت ئەو هەنگاوانە بنێت .
لەگەڵ ووتو وێژەکانمدا زۆر لە هاوڕێ هونەرمەندەکانم بینی وەکو محمد خدرو کاك سامان گەڵاڵی و فایدە خان و فەیسەڵ عوسمان و چەند قوتابی یەکی خۆم لە ڕابردوودا کەناویانم لە بیر کردبوو ، لەگەڵ دیزاینەرو هونەرمەند جەمال حەمە ئەمین گفتوو گۆیەکی چڕو پڕمان کرد سەبارەت بە ڕەوشی هونەرو چالاکی هونەری لەکوردستاندا ، بەداخەوە چەند هاوڕێ یەکی ترم لەو کاتەدا لەوێ نەبوون و بە مۆڵەت بوون .. ماڵەکەی شێوەکاران تام و بەرامی لە یادەوەریەکاندا هەر وەکو یەك ماوەتەوە بەڵام لەشکری یەکان جوانترو فراوانتریان کردوە .. هەر لەو دەمەدا بۆ کردنەوەی پێشانگایەکی هونەری بەناوی کەهرەمانە مامۆستا فەرهەنگ غەفوور سەردانی کردین ولەنزیکەوە سڵاوێکی هونەریمان لەیەك کرد و ئیدی شۆڕ بوینەوە بۆ نێو تابلۆو گەلەری و هونەر ..

___

فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان پەخشدەکرێت

nusar1

هەڤاڵ ئیبراهیم بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

KDC

سەردار جاف , نوسەرو لێکۆڵێنەر وشاعیری کورد لە نێو ئەزموونە ئاڵتوونیەکانەوە بۆ سەدەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW