KDC

دادگای ئەورووپا ڕۆژانە پۆڵەندای بە زیاتر لە 1 ملیۆن ئۆیرۆ سزادەدات

پۆڵەندا لە بڕیارەکانی دادگای ئەورووپا وریا نەبووە و، ئەمڕۆ لەلایەن ئەو دادگایەوە سزای زیاتر لە 1 ملیۆن یۆرۆی ڕۆژانەی بەسەرداسەپاند و، پارتی سەوزی ئەڵمانی داوای پێوانەی زیاتر دەکات.

دادگای دادی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە (27ی تشرینی یەکەمی 2021) 1.2 ملیۆن یۆرۆی لە ڕۆژێکدا غەرامەی وەک سزا بەسەر پۆڵەندا سەپاند، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوونی بە بەندەکانی یەکێتیی ئەوروپاوە، کە داوای گۆڕانکاری لە هەندێک چاکسازی دادوەری دەکات.

دادگای دادی ئەورووپا لە نێوەڕاستی مانگی تەمووزدا کۆتایی هات، کە ژووری دیسیپلینی دادگای باڵای پۆڵەندی زامنی بێلایەنی وسەربەخۆیی نەکرد و، بەو شێوەیە یاسای یەکێتی ئەورووپای پێشێل کردووە.

دادگای باڵای ئەورووپا بە تایبەتی ڕەخنەی لە ژوورێکی نێو دادگای دەستووری پۆڵەندا هەیە، کە لە ساڵی 2018دا دامەزراوە و دەتوانێت هەر دادوەرێک، یا داواکاری گشتییەک دەربکات، کە یاساکانی یەکێتی ئەورووپا بە لێدانێک بۆ سەربەخۆیی دادوەری دەزانن.

لە راگەیاندراوێکی فەرمی دادگادا هاتووە: پابەندبوونی وارشۆ پێویست بوو بۆ ئەوەی زیانێکی جدی و ناهەموار بۆ سیستمی یاسایی یەکێتی ئەورووپا و، ئەو بەهایانەی کە یەکێتییەکەی لەسەر دامەزراوە، بەتایبەتی سەروەری یاسا.

ڕۆژی 9ی ئەیلوول کۆمیسیۆنی ئەورووپا، داوای لە دادگای داد کرد، کە سزای ڕۆژانە بەسەر پۆڵەندا بسەپێنێت، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکەی دادگای ئەورووپا، ئەوەش بووە هۆی ناکۆکی لەگەڵ وارشۆ لەسەر زنجیرەیەک چاکسازی دادوەری نێوخۆییکەی، کە لەم ساڵانەی دواییدا ئەنجام دراوە.

دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی حوکمەکە، پارتی سەوزی ئەڵمانی کە بەنیازە بچێتە نێو هاوپەیمانی حکوومەتی سێلایەنە لەگەڵ سۆسیالیستەکان و ئازادیخوازان، پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکە دەربڕی.

برانتنەر گوتی، کە حوکمەکە نیشانەی وەستانە بەرانبەر ئەوانەی دەیانەوێت تیرەکانیان لە دژی دیموکراسی ئاڕاستەی ئەورووپا بکەن، جگەلەم هەنگاوە، پێویستە کۆمسیۆنی ئەورووپا هاوکاری بۆ پۆڵەندا لە سندووقی پاندەمی کۆرۆنا هەڵپەسێرێت، تا ئەو کاتەی وارشۆ پابەند دەبێ بە زامنکردنی سەربەخۆیی دەستەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسادانانی ئەورووپا.

لە بەرانبەردا حکوومەتی پۆڵەندی بڕیارەکانی دادگای ئەورووپای ڕەتکردەوە و، بەرپرسانی پۆڵەندی یەکێتی ئەوروپایان بە شەڕکردن دژی وارشۆ و بە توندوتیژی بەرانبەریان تۆمەتبار کرد.

___

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد

nusar1

ئەمەریکا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی لە سووریا کوشت

KDC

شاندی کۆنفدراسیۆن سەردانی کۆمەڵە دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW