KDC

ئەڵمانیا بڕیای ئاساییکردنەوەی وڵاتەکەی بەرانبەر رەوشی کۆرۆنا دەدات

ئەمڕۆ 27ی ئۆکتۆبەری 2021، دوای کۆبوونەوەی هەرسێ حیزبی براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، (لیبراڵە کان و سەوزەکان و spd) بڕیار درا بە ئاسایی کردنەوەی ئەڵمانیا و لابردنی رێوشوێنە تەندرووستییەکانی کۆرۆنا لە وڵاتەدا، لە رێککەوتی (25ی نۆڤەمبەری 2021)وە .

لەو بڕیارەدا لەگەڵ ئەوەی ڕەچاوی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی نەخۆشییەکە دەکرێت و، هەر هەرێمێک بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، ڕەچاوی یاسای (3Gیاخود 2G)لەگەڵ دەکرێت .

بەڵام بڕیار دراوە بە هیچ شێوەیەک بە یەکجاری کارگە و کۆمپانیا و زانکۆ و قوتابخانەکان بە تەواوەتی دانەخرێت .

25نۆڤەمبەری 2021 ڕۆژی ئازادی یەکجارەکی نییە و دەبێت هەمیشە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا بکرێت و، پابەندبوونی هەمووان بە ڕێککارە تەندرووستییەکان دەبێتە مایەی بڵاو نەبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

لە ڕووی کاروباری ڕۆژانە و دادگاوە گەڕانەوە بۆ ژیانی بەر لە کۆرۆنا کاریگەری باشی لەسەر پەنابەران و ژیان و گوزەرانیان دەبێت .

تێبینی: یاسای 3Gبریتییە لە چوونە نێوەوەی ناوچەی کۆرۆنا، کە تەنیا ڕێگە دەدرێت بە کەسێک کە پێکوتەی کۆرۆنای بەکارهێنابێت، یا چاک بووبێتەوە، یاخود پشکنینی ئەرێنی هەبێت، 2Gئەو ناوچانەیە کە گرووپی یەکەم و دووەم دەتوانن بچنە نێویەوە.

جوان بەکر مەعرو

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا دادەمەزرێندرێت

KDC

ژنە چالاکوانێکی کوردە لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت

KDC

یۆنان 3تورک بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیردەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW