KDC

ماکرۆن و بایدن کۆدەبنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا سبەینێ هەینی لەگەڵ مانوێل ماکرۆن هاوتا فەرەنسییەکەی کۆدەبێتەوە و، لە یەکەم دیداردا دوای گرژییەکی دیپلۆماسی بەهۆی لەدەستدانی ڕێککەوتنێکی ژێردەریایی پاریس لەگەڵ ئوسترالیا، ئەوەش دوای ئەوەی ئوسترالیا لەگەڵ واشنتن رێککەوت.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، کە بایدن سبەینێ هەینی لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن لە ڕۆما و لە پێش لوتکەی جی 20 ی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە، کە بڕیارە ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە واشنتن هەوڵ دەدات کەمێک رەوشەکە ئارام بکاتەوە، ئەوەش دوای گرژییەکی دیپلۆماسی توند لەگەڵ فەرەنسا، لەسەر هاوبەشییە ستراتیژییەی کە لە لایەن ئەمەریکا و بەریتانیا و ئوسترالیاوە ڕاگەیەنرا و، بووە هۆی کۆتایی هێنان بە گرێبەستی کڕینی ژێرئاوی فەرەنسا لە لایەن ئوسترالیاوە .

ئەم قەیرانە وای لە سەرۆکەکانی ئەمەریکا و فەرەنسا کردووە، کە لە هەفتەی ڕابردوودا دوو گفتوگۆی تەلەفۆنییان هەبێت و لەم دواییەدا بەرپرسێکی کۆشکی ئەلیزێ، ئاشکرای کرد، کە باڵیۆزی فەرەنسا لە ئوسترالیا لە وادەیەکدا دەگەڕێتەوە بۆ کانبێرا.

فەرەنسا لە نێوەڕاستی مانگی ڕابردوودا باڵیۆزەکانی لە واشنتۆن و کانبێرا ئاگادارکردەوە، دوای ئەوەی ئوسترالیا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیا (هاوپەیمانی ئۆکۆس) ئەنجامدا، کە ڕێککەوتنێکی 40 ملیار دۆلاری بۆ کڕینی ژێر دەریایی دیزاینکراوی فەڕەنسی هەڵوەشاندەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان یڤ لی دریان، بڕیارەکەی ئوسترالیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەیەکی 40 ملیار دۆلاری لەگەڵ گرووپی دەریایی فەرەنسی بۆ درووستکردنی کەشتییەکی ژێر دەریایی ئاسایی وەک چەقۆیەک لە پشتەوە وێنا کرد.

پەیوەندییە ئاڵوزەکانی نێوان ئوسترالیا و فەرەنسا، لە کاتێکدا دێت کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەدوای پشتگیری زیاتر دەگەڕێن لە ئاسیا و زەریای هادی، ئەوەش لە ترسی زیادبوونی کاریگەری وڵاتی چین.

بەرپرسانی ئەمەریکا بەدوای گەڕاندنەوەی ئاودان بۆ فەرەنسا، کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە سەرەتای ئەم مانگە سەردانی پاریسی کرد و، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامدا.

  • سێ فایلی سەرەکی

پرۆفیسۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، جیهاد ئۆدە، رایگەیاند سێ فایلی سەرەکی لەسەر مێزی کۆبوونەوەی بایدن و ماکرۆن هەیە، دوای ئەوەی کە بە “ساردکردنەوەی گەرمترین پەیوەندی” لە قەیرانی ژێر دەریا وێنا کرا.

ئۆدێ ڕاگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکان دەکرێت، بەتایبەتی دوای ئۆکۆس و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری گەشەسەندووی ڕووسیا و چین لە زەریای هیندی و هادی.

فایلی سێیەم چەند خاڵێک دەگرێتەوە، لەوانە بارودۆخی ئەفغانستان و پێشکەوتنەکانی ئەفەریقا بەتایبەتی لە کەنارەواکان و بیابانەکان، کە فەرەنسا دەیەوێت پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژەتیرۆری ئەورووپی لەوێ بەهێز بکات.

ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا نزیکن و ماکرۆن بەدوای ئەوەدا دەبێت، کە قەیرانەکە لەگەڵ ئەمەریکادا بگرێتەوە و دەستکەوتی ئابووری بەدەستبێنێت، کە یارمەتیدەر بێت بۆ ناوبانگەکەی، چ لە ڕێگەی پشتیوانی ئەمەریکاوە لە کەنارەواکان و بیابانەکان، چ لە دۆسییەکانی دیکە.

___

ئەڵمانیا: بەرپرسی ناوەندی بەرلین بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد دەکات

nusar1

کۆمیسیۆن: سەدان تانە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە

KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی شاعیر و نوسەر جەلال بەرزنجی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW