KDC

یۆنان تورکیا بە خنکاندنی چوار کۆچبەر تۆمەتبار دەکات

بەلەمێک کە لە دەریای ئیجەدا نوقم بووە کە چوار کەسی تێدا نقوم بوون و خنکاون و دوو منداڵیشیان تێدایە، جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئەنقەرە رێگری بکات لە قاچاخچییەکان، ژیانی خەڵک لە دەریادا دەخەنە مەترسییەوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان، نوتیس مێتاراکیس، هۆکاری مردنی چوار کۆچبەر کە دوێنێ چوارشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2021 لە رۆژهەڵاتی دەریای ئیجە خنکان خستە ئەستۆی تورکیا، وەزیری یۆنان گوتی، بەلەمی لاستیکی کە تەنیا 20 کەس لەسەر کەشتییەکە بوون، دەبوایە کەنارەکانی تورکیایان بۆ دوورگەکانی یۆنان بەجێ بهێشتایە.

لە ڕووداوەکەدا دوو ژن و دوو کچ گیانیان لەدەستدا، ئەویش بە هۆی کەش و هەوای خراپ و شەپۆلی بەهێز بووە. هەلیکۆپتەرەکان و پاسەوانانی کەناری یۆنان و کەشتییەکی ناتۆ 22 کەسیان ڕزگارکرد، گاردی کەناری، گوتی: زۆربەی کۆچبەران چاکەتی پاراستن لە نقوم بوون لەبەر ناکەن.

مێتاراکیس گوتی، تورکیا پابەند نییە بە مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ساڵی 2016 لەگەڵ برۆکسل واژۆ کراوە و، ڕێککەوتن لە بەرانبەر ڕاگرتنی لێشاوی کۆچبەران بۆ یەکێتی ئەورووپا، سوودی سیاسی و دارایی بە ئەنقەرە بەخشی.

مێتاراکیس وتی کە نابێت چیدیکە بەلەمی پەنابەری بێن و خەڵکی قاچاخچی لە دەریای ئیجە کار نەکەن. گوتیشی: “ڕێگریکردن لە لەدەستدانی ژیان دەبێت ئەرکی سەرەکی یەکێتی ئەورووپا بێت”.

وەزیری یۆنان باسی لەوە کرد، کە وڵاتەکەی نەک هەر سنوورەکانی خۆی دەپارێزێت، بەڵکو سنوورەکانی یەکێتی ئەورووپاش دەپارێزێت و ئەوەشی گوت: “کێشەی کۆچی نایاسایی ئەگەر یەکێتی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێکەوە کار بکەن، دەکرێت بە سەرکەوتوویی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت”.

لە کاتی راپۆرتەکەدا تورکیا هیچ وەڵامێکی بۆ قسەکانی وەزیری یۆنان نەبووە.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

پورتوگال سەدان پەنابەر لە یۆنان وەردەگرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکات منداڵەکانیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW