KDC

سوودەکانی زەیتون

زەیتون سەرەڕای ئەوەی چەندین سوودی تەندرووستی هەیە، بەهەمان شێوە دەتوانی زەیتەکەشی بەکار بهێنی بۆچارەسەری نەخۆشی، لەبەر ئەوەی ترشی ئەسید و چەندی ڤیتامینی تێدایە، کە یارمەتی تەندرووستی لەش دەدات، بەڵام باشتر وایە بەسکی خاڵی بخورێت، لەبەر ئەم هۆکارانە.

  • چارەسەرە بۆ کێشەکانی کۆڵۆن: ڕۆنی زەیتون یارمەتی پاراستنی خانەکانی کۆڵۆن دەدات و، لە ناوچون دەیپارێزێت ،ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمبێتەوە.
  • تەندرووستی بە پێست و قژ، نینۆک، ئێسکەکان دەدات: ڕۆنی زەیتون هەروەها سوودی تەندرووستی هەیە بۆ پێست و قژو نینۆکەکان. دەبێتە هۆی شێدارکردنی پێست، نەهێشتنی کڕێشی قژ، بەهێزبوون و درێژ بوونی نینۆکەکان.

جگەر پاک دەکاتەوە: جگەر بەیەکێک لە کۆئەندامە گرینگەکانی لەش دادەنرێت، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی پاکردنەوەی هەموو ئەندامەکانی ناوەوە، بۆیە خواردنی ڕۆنی زەیتونیش یارمەتی جگەر دەدات لەپاکبونەوە و دەرکردنی ژەهر بەئاسانی.

کێشی لەش دادەبەزێنێت: ڕۆنی زەیتون ڕێژەیەکی باش فاتی ئەسیدی تێدایە، کە ئەمەش هەستی تێربوونت پیدەبەخشێت، هەربۆیە هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات: ڕۆنی زەیتون کۆڵسترۆڵی سوودبەخشی تێدایە، ئەمەش وادەکات کە دڵ پارێزراو بێت لە نەخۆشی.

هەوکردن ناهێڵێت: لکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە خواردنی ڕۆنی زەیتون دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەوکردنی جەستە.

کۆنترۆڵی ئاستی شەکرەی لەش دەکات: رۆنی زەیتون کۆڵسترۆڵی زیانبەخشی لەش و ئاستی شەکرەی لەش دادەبەزێنێت، هەربۆیە خواردنی زۆر بەسوودە لە پاراستنی لەش بە تووشبوون بەشەکرە.

___

شۆڕشێکی نوێ لە ریال مەدرید

KDC

لەسەر ئەم کارەی، فەیسبووک گەنجێكی عێراقی خەڵات دەکات

KDC

ھۆ .. موختاری شاری دڵم..!

KDC
KDC

FREE
VIEW