KDC

وەرزشوانێکی کورد چەندین سەرکەوتنی لە لیگی بەریتانیا بۆ خۆیی مسۆگر کرد


ئەشکان شیرانی زۆرانبازی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەێکە وەکوو پەنابەر ڕووی لە هەندەران و وڵاتی بەریتانیا کردووە لە لیگی زۆرانی ئەم وڵاتەدا بەشداری کردووە و تا ئێستا چەندین سەرکەوتنی لە کێشی ٦٥ کیلوگرەمی زۆرانی ئازادا بەدەست هێناوە.
ئەم وەرزشوانە کوردە لە مەودا تەمەنییەکانی مێرمنداڵی، گەنجییەتی و گەورەساڵان‌دا چەندین جار پلە یەکەم و قارەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە دەست هێناوە. هەروەها خاوەنی پلەی یەکەمی کێبەرکێەکانی ئۆلەمپیادی شەریکەی نەوت و پاڵاوگەی ئێران لە وەرزشی زۆرانی‌ئازادیشە.
ئەشکان شیرانی پێشتر لە وتووێژێکدا بە ماڵپەڕی “هەواڵەکانی وەرزشی کوردستانی” ڕاگەیاندوە: “بەردەوامی کۆی زەخت و گوشار و گرتن و ئەشکەنجەکانی خۆی لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێگایەکی بێجگە لە هەڵاتن و بەجێهێشتنی زێد و نیشتمان و ڕووکردن لە دەرەوەی وڵات بۆ نەهێشتووتەوە.”
شایانی ئاماژەیە ئازادی تاک و کۆمەڵایەتی، نەبوون و نەهێشتنی بەرچاوی هەڵاواردن و دووچاوەکیی، پێڕاگەیشتن و زۆربوونی کەرەسەی ئاسایشی و خزمەتگوزاری و داهاتی باش لە وڵاتانی ڕۆژائاو هۆکارگەلێکی دیکەن بۆ ڕوو لە زیادبوونی دیاردەی کۆچەری وەرزشوانانی کوردستان و ئێران.

___

داعش – خورسان کێن ؟

KDC

یابان خەیاڵی کردە راستی و پاسکیلی فڕیوی درووستکرد

KDC

ڕوسیاو ناسا لە بۆشایی ئاسماندا

KDC
KDC

FREE
VIEW