KDC

ئەمەریکا ،بەریتانیا ،فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی داوای گۆرانکاری لەهەڵوێستی ئێران دەکەن

سۆران حەسەن…

لە پەراوێزی لوتکەی جی 20 لە ڕۆما، سەرکردەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ڕۆژی شەممە لە نوسینگەیی ئیمایل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاوکردەوە ڕایانگەیاند :-نیگەرانی گەورە ن مەیەی هەڵوێست وەرگرتنە داوایان لە تاران کرد ،کە هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت هەروەها سەرکردەکان داوایان لە سەرۆکی ئێران کرد کە دەرفەتەکە بگرێتە دەست بۆ ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ساڵی 2015 لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی بۆ ئەوەی لە هەر ئەگەرێکی مەترسیداردوور بکەوێتەوە ئەمە ممکین نیە گەر ئێران ڕێگایی باش هەڵبژێرێت

ئەمەو هەر چوار سەرکردەکە داوایان ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کرد ئەو دەرفەتە لەدەست نەدات بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ گفتەگۆکان و خۆی بەدوور بگرێت لە هەموو ئەگەرێکی نەگونجاو
گەڕانەوەی تاران پابەندبوونە بەو بەڵینانەی کە لە چوارجێوەی ڕێکەوتنەکان دەکرێت و ئەمەش گەرەنتی ئەوەدەدات کە ئێران ناوێت چەکی ئەتۆمی هەبێت

هەروەها ئەمەریکا پێشتر ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو ، کە ڕێگایی دیپلۆماسی بەباشترین شێوە دەزانێت پەنا بۆ بژاردەی تر ئەگەر ڕێوشوێنی دیپلۆماسی شکستی هێنا

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەردەمی سەرۆکی پێشوو ئەمەریکا تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە ،بەڵام لە مانگی چواری ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا شەش گەری دانوستانیان بۆ ڕێکەوتن لەسە بەرنامەیی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردووە
بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی دانوستانەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئێران تاک لایەنە دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە ،کە کۆمەڵگەیی نێودەڵەتی نیگەران کردووە

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

کەنەدا: ناوەندی ئۆتاوا بەشداری ئاهەنگی ساڵیادی رێکخراوێکیان کرد

nusar1

ناو و ژمارەی کاندیدانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئاشکرا دەکرێت

KDC

دانیمارک: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW