KDC

کێشەکانی ڕامۆس و پاریس سان جێرمان

بەهۆى پێکانەکانیەوە، پاریس سان جێرمان بیر لە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى سێرجیۆ ڕامۆس دەکاتەوە.

ڕۆژنامەى لۆ پاریسیانى فەڕەنسى ئاشکرایکردووە، بەرپرسانى یانەى پاریس سان جێرمان، بیر لە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى ڕامۆسى بەرگریکارى یانەکەیان و کاپتنى پێشووى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەکەنەوە و، پێیانوانییە ڕوودانى ئەمە سیناریۆیەکى ناخۆش یان خراپ بێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، دەستەى خزمەتگوزارى پزیشکى یانە پاریسیەکە، کەمێک گومانى هەیە و دڵنیانییە لەوەى ڕامۆس بگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێکان بە هەمان خیرایى و ئاستەوە، کە لە ڕیاڵ مەدریددا هەیبووە.

باسى لەوەشکردووە، لە ئەگەرى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى ڕامۆس، پاریس دەبێت لەگەڵ بەرگریکارەکە ڕێکبکەوێت، کە گرێبەستەکەى لە هاوینى 2023دا تەواودەبێت.

ڕامۆسى 35 ساڵ لە هاوینى ڕابردوودا بەبێ بەرامبەر پەیوەندى بە پاریسەوە کرد، دواى ئەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نوێنەکردەوە، بەڵام بەهۆى پێکانەوە نەیتوانیوە هیچ یارییەک بۆ یانە نوێکەى بکات.

___

سوودەکانی شیری دایک بۆ منداڵەکەی

KDC

چۆن دەزانی تووشی شەکرە بوویت؟

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی :-توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ کەمی کردووە

KDC
KDC

FREE
VIEW