KDC

بەناوبانگترین ووشە لە ئۆکسفۆرد دیاری کرا


زانکۆی ئۆکسفۆرد، کە فەرهەنگی ئینگلیزی ئۆکسفۆرد ئامادە دەکات، کە هەموو ساڵێک بەناوبانگترین وشەی ئینگلیزی دیاری دەکات، وشەی بەناوبانگی ساڵی 2021ی دەستنیشان کردووە.

فەرهەنگی ئینگلیزی ئۆکسفۆرد وشەی 2021ی دەستنیشان کردووە. بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە وشەی (vax) کە کورتکراوەیەکی ئینگلیزییە لە وشەی ڤاکسین کە زۆرجار هەموو لە گشتی و هەمیش لە لێدوانەکانی دەسەڵاتدا بەکاردێت، وەک وشەی ساڵی 2021 ڕاگەیەنرا.

وشەکە ساڵی ڕابردوو بە بەراورد بە ماوەی پێشوو دوو هێندە زیادی کردووە، لە مانگی ئەیلولی 2021دا 72 جار زیاتر لە ساڵی ڕابردوو بەکارهێنراوە. فیونا ماکفەرسۆن، سەرنووسەری باڵای زمانەکانی ئۆکسفۆرد، کە هەروەها فەرهەنگی ئینگلیزی ئۆکسفۆرد ئامادە دەکات، وتی: “ئەم وشەیە کورتە، سەرنج ڕاکێشە و سەرەڕای ئەوەش، وشەیەکی زۆر کارا دەتوانێت وشەی نوێ بە تێکەڵەی جیاواز دروست بکات”.

ئەو دامەزراوەیە، کە لەم ساڵانەی دواییدا چەمکەکانی وەک “سیفێڵی” و “دوای ڕاستی-post-truth” وەک وشەی ساڵ هەڵبژاردووە، ڕوونی کردەوە کە “وشەی ڤاکس توانی لە ساڵی 2021دا خۆی بخزێنێتە ناو زمانەکانی ئینگلیزی زیاتر لە ئەوانی تر”.

___

ڕۆژی جیهانی دایک و ئەرکەکانمان!

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :2چالاکوانی سیاسی سزای سێدارە و 20هاوڵاتی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆرێکی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW