KDC

هەزاران کۆچبەر لە ڕێگەی بیلاروسەوە دەگەنە ئەڵمانیا

سۆران حەسەن ….

بەپێی داتای نوێی پۆلیسی ئەڵمانیا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری پۆڵەندا دەگەنە ئەڵمانیا، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا لە پۆتسدام، ڕۆژی دووشەممە (1ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، کە 5285 کۆچبەر لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، لە سنووری پۆڵەندی – ئەڵمانیا لە ڕێگای کۆچکردنی نوێی بیلاروس گەیشتوونەیتە ئەڵمانیا.

لە سەرەتای ساڵیشەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەو رێگەیەدا گەیشتوونەتە ئەڵمانیا، 7831 کۆچبەر بوون، کە نزیکەی دوو لەسەر سێیان، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا هاتوون.

یەکێتی ئەورووپا لۆکاشینکۆ بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک خەڵک لە ناوچە قەیراناویەکانەوە بەرەو سنوورەکانی دەرەوەییەکێتی ئەورووپا دەگوازێتەوە، ئەمەش وایکردووە پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیا ئاسایشی سنوور توندتر بکەن.

بەپێی داتای پۆلیسی فیدڕاڵی، تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا، 597 کەس کە چوونەتە نێو خاکی ئەڵمانیاوە لە ڕێگەی ڕێگای بیلاروس – پۆڵەندا دەستگیرکران، کە زۆرینەیان عێراقی و سووری و ئێرانی و ئەفغانی بوون.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕوونی کردووەتەوە، کە زۆربەیان ڤیزای بیلاروس، یا مۆرکی چوونەژوورەوەیان بۆ کۆماری سۆڤیەتی پێشوو هەبووە.

پۆلیس لێکۆڵینەوەیەکی بۆ 18 کەیس کردووە، کە بە تۆمەتی قاچاخچێتی کۆچبەران دەستگیرکراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دی دەبلیو بە دەستی هێناوە، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی، لەسەر ڕێگای کۆچکردنی بیلاروس و پۆڵەندا، وارشۆ لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تا کۆتایی 11300 هەوڵ بۆ چوونە نێو سنوورەکەی لە بیلاروسەوە تۆمارکردووە، وە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 23,000 هەوڵی دزەکردن تۆمارکراوە.

پۆڵەندا خاڵێکی گواستنەوەیە بۆ کۆچبەران لە بیلاروسەوە بۆ تێپەڕینی ڕاستەوخۆ بۆ نێو خاکی ئەڵمانیا، ئەمەش باس لە بەرزبوونەوەی دیاریکراو دەکات لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی، کە لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە لە سنووری پۆڵەندا وەستاون.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەرکۆنەی هێرشەکەی کۆپنهاگن دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هەوڵدان بۆ پەرتەوازەکردنی کوردستانیان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

nusar1

پرسەنامەیەک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW