KDC

پەنتاگۆن: چاودێری هەڕەشەکانی ئیران دەکەین

گومان لەوەدا نییە کە ئاسایشی گەڕانی نێودەوڵەتی یەکێکە لە ئەولەویاتی ئیدارەی ئەمەریکا، کە لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران، هێشتا لە نزیکەوە چاودێری سەرجەم جموجووڵەکانی ئێران لە ئاوەڕێکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، کە بەردەوامبوونی هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هێشتا لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکا و نێودەوڵەتییەوە پاسەوانی دەکرێت و پاراستنی ڕێگا ئاوییەکان پێویستە، لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی هۆکارەکانی نائارامی.

فەرماندە تیم هاوکینز، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “الشرق ئەلئەوسەت”، باس لەوە دەکات، کە زۆربوونی هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەی گەڕانی نێودەوڵەتی، لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبیدا، پێویستی بە وریایی بەردەوام و هاوکاری پاراستنی ئاگایی بەردەوام هەیە لە ڕێگەی ئامادەبوون و هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکان.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، ڕێگای دەریاکان شاهیدی چەندین هێرش بوون بۆ سەر کەشتییە دەریاییەکان.

هەروەها زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر تانکەرەکانی نەوتی بیانی لە ساڵی 2019 ڕوویانداوە، بەتایبەتی لە گەرووی هورمز و لەو ماوەیەدا هێزی دەریایی ئەمەریکا سەرکۆنەی تارانی کردووە.

واشنتن و چەند وڵاتێکی دیکە، دەمێکە ئێرانیان تۆمەتبار کردووە بە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی کەشتی دەریایی جیهانی، لە ڕێگەی جموجوڵەکانی سوپای پاسداران و بەلەمەکانی لە دەریا، هەروەها چەند میلیشیایەک لە ناوچەکەدا

___

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازا دەکات

nusar1

ئەمەریکا ژمارەیەک کەناڵی عێراقی و ئێرانی دادەخات

KDC

نەوەیەکی شاعیری بەناوبانگی کورد حەسیب قەرەداغی کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW